کاریگەری دیزاین لەسەر تێگەیشتنی مرۆڤەکان

09/12/2014    18:01

کاریگەری دیزاین لەسەر تێگەیشتنی مرۆڤەکان 


Dîzaîn

کاریگەری دیزاین لەسەر تێگەیشتنی مرۆڤەکان

گەوهەری دیزاینکردن لە وورەدەکاریەکانی دایە، بەڵام چی دەبێت ئەگەر یەکێک لەو وردەکاریانە دەستکاری بکرێت و بگۆڕدرێت؟

لە زنجیرە کارێکدا بە ناوی "نارەحەتی" کاتەرینا کامپرانی Katerina Kamprani بڕیار دەدات دیزاینی چەند کەل و پەلێک بکات، "ئامانجەکە دیزاینکردنەوەی بابەتی بەسودی رۆژانەیە و گۆڕینیانە بەشێوەیەک کە بەکارهێنەرەکەی نارەحەت دەکات بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانرێت بەکار بهێنرێت."

زۆربەی ئەو کەل و پەلانەی بەکاری هێناوە ئەو بابەتانەن کە رۆژأنە زۆر بەکار دەهێنرێن، وەک، چەتاڵ، مێز، کورسی، مەنجەڵ و کلیل کە شێوەیان دەناسرێتەوە بەڵام تێک دراوە بە هۆی گۆڕینی ووردەکاریەکانیەوە. لە کاتێکدا کەل و پەلەکان دەتوانرێت بەکار بهێنرێت بەڵام کردارێکی ئاستەمە.

سەرچاوە: weburbanist.com































هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw