پلانی ژینگەیی ووڵاتی سوید بۆ ٢٠٢٠

09/12/2014    18:10

پلانی ژینگەیی ووڵاتی سوید بۆ ٢٠٢٠ 


Jînge

سوید یەکێکە لەو ووڵاتانەی کە گرنگییەکی تایبەت بە بواری ژینگە دەدات لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. لە ١٩٦٠دا درک بە لە دەستدانی خێرای سەرچاوە سروشتییەکان دەکات و بەرەنگاربونەوەی بە پێویست دەزانێت. وە دەبێتە یەکێک لە رابەران لە رێکخستنی یەکەم کۆنفرانسی ژینگەیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ١٩٧٢ لە ستۆکهۆڵم رێکخرا.

لەمانەش گرنگتر، ووڵاتەکە گرنگییەکی تایبەت دەدات بە پاراستنی پاک و خاوێنی ئاو. لە ١٩٩٠ وە پیس بونی دەریاچەکان لە %١٧ کەمی کردۆتەوە بۆ %١٠. لە ئێستادا خەڵکی ووڵاتەکە دەتوانن ئاوی بەلۆعە بۆ خواردنەوە بەکار بهێنن و لە بەشەکانی ناوەندی شاری ستۆکۆڵم بێ دوودڵی مەلە بکەن.

لە ئێستادا خاوەنی زۆرترین بڕی ووزەی نوێکراوەیە بۆ بەکار هێنان بە بەراورد لەگەڵ ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا. وە لە پلاندایا کە تا ٢٠٢٠ پێویستە نیوەی ووزەی ووڵاتەکە نوێبکرێتەوە و بەکار بهێندرێتەوە. بە بڕوای حوکمەتیش لە توانای ووڵاتەکەی دایە بە ئامانجەکە بگات.

لە میانەی ئامانجەکانی بۆ ٢٠٢٠، ووڵاتی سوید پلانی ژینگەیی ووڵاتەکەی لەسەر ١٦ ئامانجی سەرەکی داڕشتووە، وەک کەمکردنەوەی کاریگەری ئاووهەوا، هەوای پاک، پاراستنی چینی ئۆزۆن، گرنگیدان بە چۆنییەتی ئاوی ژێر زەوی، پارستنی دارستانەکان، دابین کردنی زەوی كشتوکاڵی جۆراوجۆر، چەندین ئامانجی دی.

سەرچاوە: sweden.se


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw