لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال ئۆفیسی کلتوری سویسرا فیلمی دۆکومێنتەری "ئۆدیسەی عێراق"ی وەک هەڵبژێردراوی خۆی بۆ بردنەوەی باشترین فیلمی بێگانەی ئۆسکاری ئەمساڵ دیاریکرد. فیلمەکە چیرۆکی خێزانی سەمیری دەرهێنەر دەگێڕێتەوە، کە لە نیوزیلەندا، ڕوسیا، فەڕەنسا، بەڕیتانیا و نیویۆرک دەژین. سەمیر خۆی لە بەغداد لەدایکبووە و لە سویسراش گەورەبووە. هەڵبژاردنی فیلمی سویسرا بۆ کێبڕکێکردن لەسەر بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلمی بێگانە لە دێلێمۆنت ڕاگەیەندرا، ئەم ئۆفیسە کلتوریە بڕیاریاندا پشتگیری فیلمی "ئۆدیسەی عێراق" بکەن لە لۆس ئەنجلس. ئەو ئۆفیسە لەبارەی فیلمەکەوە دەڵێن "فیلمێکی تایبەتە سەبارەت بە وڵاتێک کە پڕە لە جەنگ و پیشاندانیەتی بەشێوەیەکی کاریکاتێریانە لە میدیادا." فیلمی "ئۆدیسەی عێراق" کە فیلمێکە بەرهەمی هەرسێ وڵاتی سویسرا، ئەڵمانیا و ئیماڕاتە، لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی تۆرێنتۆ لە سێپتەمبەری ساڵی ٢٠١٤ نمایشکرا. پێنج باشترین فیلم کە کاندید دەکرێن لەلایەن ئۆسکارەوە تاوەکو کێبڕکێ بکەن بۆ بردنەوەی باشترین فیلمی بێگانە لە ١٤ی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو ئاشکرا دەکرێن و ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاریش لە ٢٨ی فێبریوەریدا ئەنجام دەدرێت. سەرچاوە: Variety.com