لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال
فیلمی "چیرۆکی جەلال" لەلایەن دەرهێنەر ئەبو شاهید ئیمۆن (Abu Shahed Emon) ەوە کە یەکەمین کاری فیلمسازیەتی، هەڵبژێردراوی بەنگلادیشە بۆ پێشبڕکێکردن لە ٨٨ەمین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکاردا.
فیلمەکە باس لە چیرۆکی لانەوازێک دەکات کە لە ڕۆخی ڕووبارێکدا دەدۆزرێتەوە و لەلایەن کۆمەڵێک کەسەوە گەورە دەکرێت و لەکۆتاییشدا دەبێتە جەردە.
فیلمی "چیرۆکی جەلال" لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بوساندا خەڵاتی فەندی سینەمای ئاسیای بردۆتەوە، کە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی فیلمەکە تەواو بکرێت. ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی (New Currents) لەساڵی ٢٠١٤ نمایشکراوە.
هەروەها، ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی هیندستان، گوا و جایپور نمایشکراوە، کە تیایدا ئیمۆن توانیوویەتی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بباتەوە، هەروەها هەڵبژێردراوە بۆ فێستیڤاڵی مۆنتریاڵ و فەجر لە ئێران.
لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی ئەڤانچا، لە پۆرتوگال، "چیرۆکی جەلال" خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەر "مۆشەرەف کەریم"ی بەدەستهێناوە.
سەرچاوە: Variety