جەلال بەرزنجی خەڵاتێکی جیهانی بردەوە

25/09/2015    15:08

جەلال بەرزنجی خەڵاتێکی جیهانی بردەوە 


Têkst

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


لە پێشبڕکێی خوێندنەوەی دنیا لە ڕێگەی کتێبەوە کە نووسەر و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەریتانی ئەن مۆرگان ساڵێکی بۆ ئەم پرۆژەیە تەرخان کرد، کە تیایدا وڵاتانی هەموودنیا بەشدارییان کرد. کتێبێکی نووسەری کورد جەلال بەرزنجی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. کتێبی "پیاوەکی بێجامەشین" کە یادەوەریییە و لە فۆڕمی ڕۆماندا داڕێژراوە و ساڵی ٢٠١١ لە کەنەدا، ئەمریکا و ماڵپەڕی ئەمازۆن بڵاوکرایەوە، خەڵاتی یەکەمی ئەو پرۆژەیەی بردەوە.


لەم پرۆژەیەدا ئەن مۆرگان کتێبی ١٩٦ وڵاتی هەڵبژارد، کە بێجگە لە کوردستان سەرجەم وڵاتەکانی دی هەموویان ئەندام بوون لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، دوای خوێندنەوە و دەنگدان لەسەر کتێبەکان، کتێبەکەی بەرزنجی وەک یەکەم کتێب دەستنیشان کرا.

جێی ئاماژە بۆ کردنە ئەم پرۆژەیە ئەمساڵ بەناونیشانی "دنیا لە نێوان دووبەرگدا" لە بەریتانیا، ئەمریکا و ماڵپەڕی ئەمازۆن بڵاوکرایەوە.

جەلال بەرزنجی لەماوەی ڕابردوودا و هەر ئەمساڵ هەڵبژاردەیەک لە شیعرەکانی بەزمانی ئینگلیزی لەلایەن زانکۆی ئەلبێرتا لە کەنەدا و زانکۆی ئۆیا لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە.





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw