کۆنسێرتێک بە بەشداری هونەرمەندانی شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

25/09/2015    15:18

کۆنسێرتێک بە بەشداری هونەرمەندانی شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


بەبۆنی ڕۆژی جیهانیی موزیکەوە ١ی ١٠ی ٢٠١٥ بەڕیوەبەرایەتی هونەری موزیک لە شاری دهۆک کۆنسێرتێکی موزیک و گۆرانی بۆ چوار هونەرمەندی شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان سازدەکات. کۆنسێرتەکە بە بەشداری هەریەک لە هونەرمەندان "کیژان ئیبراهیم، گۆران ساڵح، حەسەن شەریف وعبدلقهار زاخۆیی" بە بەشداری موزیسیانانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی بەڕێوەدەچێت. جێی ئاماژە بۆ کردنە ئەم کۆنسێرتە لە هۆڵێ کۆنفرانسەکان لەناو زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت و هاتن بۆ هەمووانە.


دەربارەی ئەم کۆنسێرتە سەمەدار مایێ بەڕیوەبەری بەڕێوەبەرایەتی موزیکی دهۆک بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "شاری دهۆک بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی موزیکەوە میواندانری هونەرمەندانی سلێمانی و هەولێر دەکات و بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی موزیکەوە ئەم کۆنسێرتەمان ڕێکخستووە، هونەرمەندانی موزیسیانیش پێکهاتوون لە هونەرمەندانی شاری دهۆک و سلێمانی و هەولێر و سەرجەم هونەرمەندانی بەشداربوو لەم کۆنسێرتەدا بە خۆبەخشانە کار دەکەن."


وتیشی: "ئامانجمان لە کۆکردنەوەی هونەرمەندانی شارەکانی کوردستان دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەوە لەنێوان هونەرمەندانی سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستاندا نەک بەتەنیا بۆ ئەم کۆنسێرتە بەڵکو بۆ دوای کۆنسێرتەکەش."








هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw