لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال فەڕەنسا فیلمی (Mustang)ی دێنیز گامزە ئێرگوڤان (Deniz Gamze Erguven)، براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی سارایڤۆ لە بۆسنە، هەڵبژاردووە تاوەکوو لە ئۆسکاری ئەمساڵدا کێبڕکێ بکات بۆ بردنەوەی باشترین فیلمی بیانی. ئەم فیلمە باس لە ژیانی گەنجیی پێنج کچ دەکات کە لەناوچەیەکی تورکیادا گەورەدەبن. ئەم فیلمە کە چەندین خەڵاتی گرنگی جیهانی بەدەستهێناوە دەیەوێت کێشەکانی ئافرەت لە تورکیای ئەمڕۆدا پیشان بدات. ئەم فیلمە لەلایەن لیژنەیەکەوە هەڵبژێردراوە کە پێکهاتوون لە دەرهێنەری هونەری کان (تێری فریمۆکس)، دەرهێنەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار (میشێل هازاناڤیسیۆس) بۆ فیلمی (The Artist)، جان پۆل سالۆمی سەرۆکی UniFrance، ئالان تێرزیانی سەرۆکی ئەکادیمیای فەڕەنسا، هەروەها هەردوو دەرهێنەر (سێرجی توبیانا) و (ناتالی بەی) و لەگەڵ میلانی لاورێنتی دەرهێنەری (بە تەنیشت دەریاوە). (Mustang) توانی لە هەریەکە لە فیلمەکانی (Dheepan)ی براوەی خەڵاتی چڵە خورمای ئاڵتوونی، (پێوانەی مرۆڤ)ی (ستیڤن بریز) کە (ڤینسینت لیندۆن) توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ ئەم فیلمە لەکاندا بەدەستبهێنێت،(کاتی هاوینە)ی (کاسرین کۆرسینی) کە لە فێستیڤاڵی تۆرێنتۆدا نمایشکرا،هەروەها لەگەڵ (Maguerite)ی (خافیەر گیانۆلی). (پێغەمبەر)ی ئۆدیارد دواهەمین فیلمی فەڕەنسییە کە پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی لەساڵی ٢٠١٠دا. سەرچاوە: TodaysZaman