سولی ئۆن وێب
کورتە فیلمێکی ئەنیمەیشنی کوردی بە ناوی (جەنگۆ و مەنگۆ) لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن لە وڵاتی ئۆرۆگوای، ئەمریکای لاتین، لە لیستی چڕکراوی فێستیڤاڵەکە هەڵبژێردراوە.
ئەم کورتە فیلمە لەلایەن دەرهێنەری کورد (ڕافد جەڕاح) کاری نووسین، دەرهێنان، ئەنیمەیشن و دیزاینی دەنگی بۆ کراوە.
جەنگۆ و مەنگۆ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەرهەمهێنراوە و لە پێشبڕکێکەی وڵاتی ئۆرۆگوای بە ناوی ئەڵمانیاوە بەشداری فێستیڤاڵەکەی کردووە.