Blood Super Moon Lunar Eclipse
شەوی ٢٧ ی سیپتێمبەر ی ٢٠١٥ دیاردەی مانگ گیرانی سوری نزیک بوەوە لە زەوی ڕوودەدات .
Super moon :
واتە مانگ بە تەواوی قەبارەی لە خولگەی سوڕانەوەکەی نزیک زەوی دەبێتەوە، زیاتر لە هەرکاتێکی تری رۆژ .بەم هۆیەش ١٤% قەبارەی پێشووی گەورەتر دەردەکەویت .
Blood Lunar Eclipse :
مانگ گیرانی سور ڕوودەدات کاتێک زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگ ، هەر بۆیە مانگ بە ڕووناکی سوری تۆخ لە چاوی دانیشتوانی سەر زەوی دەبینرێت و سێبەری زەوی دەکەوێتە سەر مانگ، ئەمەش لە ئەنجامی گرتنی ڕووناکی لە خۆرەوە بۆ مانگ و تەنها تیشکی سور لە لێواری زەوی ئەگاتە مانگ و بەو ڕەنگە دەبینرێت.
Blood Super Moon Lunar Eclipse :
ئەم دو دیاردەیە زۆر بە کەمی بەیەکەوە ڕوودەدەن. لەساڵی( ١٩٠٠ )ەوە تا ( ١٩٨٢ ) پێنج جار ڕووی داوە. مانگە سورەکەی ئەم شەو دوا هەلە تا ساڵی ٢٠٣٣ بیبینیتەوە.
ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند "لە ئەمریکا ، ئەوروپا ، ئەفریقا ، بەشێکی رۆژئاوای ئاسیا و ئۆقیانوسی هێمن دەبینرێت ".
لە کوردستانی خۆشمان بەرەبەیان لە کاتژمیڕ ٤ بە دواوە ئەم دیاردەیە بەرچاو دەکەوێت.
بۆ بینینی ئەم دیاردەیە پێویست بەهیچ تەلسکۆب یان ئامێرێکی گەردوونی ناکات .
سەرچاوە: FoxNews, news.Sky, cnn