ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
دوای وەرگێڕانی هەریەک لە شانۆنامەکانی " وشکه ساڵی و درۆ، زستانی 88، مانگ له ئاودا، خوله‌کێکی بێده‌نگی و سه‌مای کاغه‌زه دڕاوه‌کان"ی نووسەری بەناوبانگی وڵاتی ئێران محەمەد یەعقوبی لەلایەن وەرگێڕی کورد مەریوان هەڵەبجەییەوە. لە ئێستادا ئەو پێنج شانۆنامەیەی نووسەر چاپکردنیان بەکۆتا هاتووە و بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە ١ی ١٠ی ٢٠١٥ کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە ناوەندی غەزەلنووسی شاری سلێمانی بەئامەدەیی نووسەر و وەرگێڕی کتێبەکان، ئەم پێنج شانۆنامەیە لە مەراسیمێکدا بڵاوبکرێتەوە.
لە مەراسیمەکەدا مەریوان هەڵەبجەیی وەرگێڕی شانۆنامەکان، بابەتێک دەربارەی ئەزمونی یەعقوبی پێشکەش بە ئامادەبووان دەکات و دواتریش گفتگۆی کراوە لەنێوان بینەران و نووسەردا بەڕێوەدەچێت. لە کۆتاییشدا یەعقوبی واژوی خۆی بۆ خوێنەرانی دەکات.
دەربارەی محەمەد یەعقوبی، مەریوان هەڵەبجەیی بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئه‌م نووسه‌ره دیارترین شانۆنامه‌نووس و ده‌رهێنه‌ری بیست ساڵی دوایی نه‌وه‌ی نوێی ئێرانه، بیست شانۆنامه‌ی هه‌یه و چه‌ند ساڵێکە کار له‌سه‌ر وه‌رگێرانی به‌رهه‌مه کانی ده‌که‌م. تاکۆتایی ٢٠١٦ کۆی بیست کتێبه‌که‌ی وه‌رده‌گێڕمه سه‌ر زمانی کوردی."
وتیشی: "ئه‌م پێنج کتیبه‌ی کە من وەرمگێڕاون، کراون به چه‌ند زمانێک له‌وانه (فه‌ره‌نسی، ئه‌لمانی، ئینگلیزی، تورکی، ڕوسی و کوردی) ده‌قه‌کانی خاوه‌نی باشترین ده‌قی یانه‌ی شانۆنامه نووسانی ئێران ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ڕه‌خنه‌گرانی شانۆیی ئێران و فستیڤاڵی نێونه ته‌وه‌یی فه‌جر و چه‌ندخه‌ڵاتێکی ترینا وه‌رگرتوه."
