سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
بڕیارە سبەی ٣٠ ی ٩ی ٢٠١٥ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی موزیکەوە، لە تەلارای هونەری شاری سلێمانی کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارە کۆنسێرتێکی موزیک بۆ ژمارەیەک لە موزیسیانانی شاری سلێمانی بەهاوکاری دەزگای جەمال عیرفان بەڕێوە بچێت. کۆنسێرتەکە پێکدێت لە چەند پارچە موزیکێکی کوردی و بیانی کە بە ستایلی هەمەجۆر موزیکەکان ئامادەکراوە.
دەربارەی ئەم کۆنسێرتە موزیسیان سامان تەها سەرپەرشتیاری کۆنسێرتەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "بەرهەمەکانی ئەم کۆنسێرتە پێکهاتوون لە چەند کارێکی کوردی و بیانی کە بە ستایلی جیاواز، کلاسیک و مۆدێرن. کارمان تێدا کردوون. هەوڵمانداوە چەند ئامێرێکی ڕەسەنی کوردی تێکەڵ بە ئامێرە ئۆرکستراییەکان بکەین. بە ستایلی جاز فیشۆن کارمان کردووە."
هونەرمەندانی بەشداربوو لەم کۆنسێرتەدا بریتین لە "پشكۆ مستهفا، توانا خورشید، كاروانی نەی، ههندرێن عوسمان، دیار بهكر"
