سولی ئۆن وێب
لە فارسییەوە: سوبحان یەعقوب
شەهرزاد نوێترین درامای حەسەنی فەتحیە کە بەشداری چەند ئەکتەرێکی دیاری ئێرانی تێیدا یەک لایی بوەتەوە، ئەکتەرە بەتواناکانی وەکو : "شەهاب حسێنی، تەرانە عەلی دۆست، موستەفا زەمانی، پەرینازی ئیزەدیان."
کاری دانانی ئاوازی موزیکی ئەم زنجیرەیە موحسنی چاوشی گرتویەتە ئەستۆ .
ئەم درامایە سەرەتا ناوی "ڕۆژێک، رۆژەکانی عاشقی" بووە و دواتر گۆڕدراوە بۆ "شەهرزاد" نوسەرەکەشی حەسەنی فەتحیە کە پێشتر دەرهێنەری چەندین فیلمی تری وەکو "پاڵەوانەکان نامرن، میوەی قەدەغە کراو، گۆشەی سفر" گرتۆتە ئەستۆ .
خاڵی گرنگی دراماکە کە جێگای سەرەنجە دەستیان کردوە بە دوبارە دروست کردنەوەی بەشێک لەو شوێنانەی کە وێنەی تێدا گیراوە وەکو شەقامی لالە زار کە یەکێکە لە گرنگترین شەقامەکانی تاران بۆ ساڵانی سییەکان .
چیرۆکی دراماکە بە پێی وتەی سەرپەرشتیارانی دراماکە زیاتر ڕۆمانسیە کە ئەتوانین بڵێین چیرۆکێکی خۆشەویستی- تاوانە.
بۆ بینینی بەرهەمەکەی چاوەشی لێرە کلیک بکە
سەرچاوە: musicema.com