لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال
هەنگاریا فیلمی کوڕی شاول (Son of Saul)ی دەرهێنەر (Laszlo Nemes)ی هەڵبژارد تا لە ئۆسکاری ئەمساڵدا کێبڕکێ بکات بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی لە ئۆسکاردا. ئەم فیلمە پێشتر خەڵاتی مەزن (Grand Prix)ی کانی بەدەستهێناوە.
فیلمەکە ڕووداوەکانی لەساڵی ١٩٤٤ لە کەمپی ئاوشویتزدا ڕوودەدات. شاول ئەوسلاندەر ئەندامێکی هەنگاریایە لە سۆندەرکۆماندۆدا، ئەمیش گروپێکی جولەکەی بەندکراون و لە کەمپەکە جیاکراونەتەوە تا یارمەتی هێزی نازیەکان بدەن. لە یەکێک لە چالاکیەکانیاندا، شاول لاشەی مردوویەک دەدۆزێتەوە کە بڕوای وایە کوڕەکەی بێت. کاتێک ئەم گروپە پلانی شۆڕشێک دادەنێن، شاول بڕیاردەدات ئەرکێکی قورس لە ئەستۆ بگرێت، ئەویش ئەوەیە لاشەی منداڵەکە لە ئاگر بپارێزێت و پاشتر بەشێوەیەکی شایستە لاشەکە بنێژێت.
پاش ئەوەی Nemes لە کاندا خەڵاتەکەی بەدەستهێنا وتی: "ئێمە ویستمان بەم فیلمە لەناوبردنی جولەکەکانی ئەوروپا بۆ نەوەی نوێ بگێڕینەوە."
ئەم فیلمە کە لە هەریەکە لە وڵاتەکانی هەنگاریا، ئەڵمانیا، ڕوسیا و پۆڵەندا وێنەگیراوە، لەلایەن فەندی نەتەوەیی فیلمی هەنگاریاوە پاڵپشتی کراوە.
سەرچاوە: variety.com
