لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال
فیلمی "عەشق"ی گاسپەر نۆی (Gasper Noe) لە ڕووسیا قەدەغە دەکرێت بەهۆی زۆری ئەو دیمەنە پۆڕنۆیانەی لە فیلمەکەدا هەیە، هەروەها لە فێستیڤاڵی فیلمی سانت پترسبۆرگیش دوورخرایەوە.
ڤیتالی میلۆنۆڤ، کە یاساناسێکی ڕووسیە، فیلمی عەشق (Love)ی گاسپەر نۆی بەراورد دەکات بە تێکۆشانی من (Mein Kampf)ی ئەدۆڵف هیتلەر، بەهۆیەوە فێستیڤاڵی فیلمی سانت پترسبۆرگ فیلمەکەی لە پڕۆگرامی فێستیڤاڵەکە دوورخستەوە.
"ئەم فیلمە لە تێکۆشانی من دەچێت،" میلۆنۆڤ ئەمەی بە دەزگایەکی میدیایی ڕووسیا ڕاگەیاند. "دەکرێت ئەم فیلمە بۆ مەبەستی زانستی بەکار بهێنرێت بەڵام ناکرێت بەشێوەیەکی گشتی بڵاو بکرێتەوە."
هەروەها وتی، "هەروەها لادانە سینەماییەکان دەکرێت پیشانی لێکۆڵەرەکان بدرێت، بەڵام ناکرێت پیشانی هەموو بینەران بدرێت."
میلۆنۆڤ یەکێکە لەو کەسانەی کە بە ئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ هاوڕەگەز بازی دەربڕیووە، سوپاسی بڕیاری وەزارەتی کلتووریشی کرد بۆ ڕەتکردنەوەی ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی سانت پترسبۆرگدا، دەڵێت ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە چیتر ڕووسیا "تەنەکەی خاشاک نییە لە پیشەسازی فیلمدا."
فیلمی "عەشق"ی گاسپەر نۆی کە لەلایەن وەزارەتی کلتوورەوە قەدەغەکراوە بەهۆی دیمەنە پۆڕنۆکانیەوە، فیلمێکی درامییە و پڕە لە دیمەنی وروژێنەر باس لە ژیانی کوڕێک و دوو کچ دەکات. کۆمەڵێک دیمەنی زۆری ڕووتی ئاشکرای تێدایە.
سەرچاوە: HollywoodReporter.com