سولی ئۆن وێب
کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" لە نووسین و دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف" ئامادەی نمایشکردنە.
(سوێند بە مناڵیت کوڕم... پەشیمانی لەوەی چەقۆکەشت گرت بەدەستەوە... سوێند بە پەشیمانیت کوڕم ... بەر لە مردن گوڵەکە ئەبینی) ئەمە دوا وشەکانی باوکی موجاھیدێکی کوردی پەشیمانە ...، کە لەت لەت بووە لە نێوان باخ و گوڵ و تەسەوف و باوکی و جیھاد و سەربڕین و ئەمیرەکەی ...کە قارەمانی چیرۆکی کورتە فیلمەکەی شوان عەتووفە.
کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" My Fathers Garden لە سیناریۆ و دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شوان عەتووف"ـە و دووەمین ئەزموونی ئەم فیلمسازەیە دوای دەرھێنانی کورتە فیلمی "ماڵ و کلیل".
ئەم کورتە فیلمە ١٣ خولەکییە بە سپۆنسەری سەرەکیی ھۆتێل "ڕامادا" وا بڕیارە لە رێگەی کۆمپانیای "ئای لۆڤ فیلم"ـەوە بۆ فێستیڤاڵە جیھانییەکانی فیلم بنێردرێت. لە داھاتوودا زانیاریی زیاتر سەبارەت بەم فیلمە نوێیەی "شوان عەتووف" لە ڕێگەی سولی ئۆن وێبەوە بڵاو دەکەینەوە.
ستافی ئامادەکردنی کورتە فیلمی "باخەکەی باوکم" بریتین لە:
نووسین و دەرھێنان: شوان عەتووف
نواندن: شانۆ عومەر، کامەران مەنسوور، بەھائەدین عازەبانی و شاڵاو جەمال
فۆتۆ گرافەر: ھەرێم جەمال
بەڕێوەبەریی بەرھەم: ئازاد پێنجوێنی
ڕووناکی: دانا جەمال
دەنگ: کاسیان عەلی
بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیھانی
بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: ھەردی سەلامی
مونتاژ و پاش بەرھەمھێنان (ئای لۆڤ فیلم): دانەر عومەر
یاریدەدەریی دەرھێنەر: ئەژین کاوە و بڕیار بەختیار
بەرھەمھێنەر: شوان عەتووف و نزار سەلامی
کۆمپانیای جێی بەجێی کار: گرافیکا بلو
کۆمپانیای دابەشکردن: ئای لۆڤ فیلم
سپۆنسەریی سەرەکی: ھۆتێل ڕامادا