لە ئینگلیزییەوە: پشتیوان کەمال
خانمە ئەکتەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار، ماریۆن کۆتیارد (Marion Cotillard) دەڵێت لە هۆڵیوود جێی فێمینیزم نابێتەوە چونکە خۆی ئەم وشەیە لێک دوورکەوتنەوە لەنێوان دوو ڕەگەزەکەدا دروست دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گۆڤاری پۆڕتەر، ئەم خانمە ئەکتەرە فەڕەنسییەی ئەکتەری (La Vie En Rose) و (Rust and Bone) دەڵێت کە ئەو خۆی وەک فێمینیستێک نابینێت.
لە ٢٠١٢ەوە ڕەخنەی گەورە لە فێستیڤاڵی کان دەگیرێت بەوەی هەموو فیلمە گرنگەکانی بەشداربووی ئەو فێستیڤاڵە لەلایەن پیاوەوە دروست بوون.
کۆتیارد دەڵێت: "دروستکردنی فیلم هیچ پەیوەندی بە جێندەرەوە نییە، ناکرێت تۆ داوا لە سەرۆکی فێستیڤاڵی کان بکەیت کە پێنج لەو فیلمانەی لە فێستیڤاڵ بەشداری دەکەن لەلایەن پیاوەوە دروستکرابن و پێنجیش لەلایەن ژنەوە."
ئەو دەڵێت "ئەمە بە هیچ جۆرێک یەکسانی دروست ناکات بەڵکو جیابوونەوە دروست دەکات. مەبەستم ئەوەیە کە بڵێم من خۆم وەک فێمێنیستێک نابینم."
"پێویستە بجەنگێین بۆ مافەکانی ژنان بەڵام نامەوێت لە پیاو خۆمان جیابکەینەوە. ئێمە لەڕاستیدا لێک جیاکراوینەتەوە لەبەرئەوەی وەک یەک دروست نەکراوین، ئەو جیاوازیەشە کە ئەم وزە و خۆشەویستییە دروست دەکات لە نێوانماندا. هەندێجار لە وشەی فێمینیزمدا جیابوونەوەیەکی زۆر گەورە دروست دەبێت."
سەرچاوە: TheGuardian.com
