هێزەکانی سوپای تورکیا ئەکتەرێکی کورد دەکوژن

05/10/2015    18:01

هێزەکانی سوپای تورکیا ئەکتەرێکی کورد دەکوژن 


Cînema

پشتیوان کەمال

وێنەیەک کە تیایدا هێزەکانی تورکیا پیشان دەدات بە ئوتومبیلێکی سەربازی لاشەی کوژراوی کوڕە ئەکتەرێکی کورد ڕادەکێشن لە شەقامەکانی شرناخدا هەرا دەنێتەوە. وێنەکە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە و بەهۆیەوە خەڵکێکی زۆر لە کاتی ناشتنی لاشەکەدا لە ڕۆژی یەکشەممە لەو شارە ئامادەبوون.

ئەم کوڕە گەنجە ٢٤ ساڵە کوڕە کوردێکە بە ناوی حاجی لوقمان بیرلیک (Haci Lokman Birlik) زاوای لەیلا بیرلیکی هاوسەرۆکی هەدەپە لە شرناخ، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لە شەوی هەینیدا ئەم کوڕە بە دەستی هێزەکانی سوپای تورکیا کوژراوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی هەدەپە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان وێنەی ئەم کوڕە لاوە کوردەی داناوە و نوسیوویەتی: "سەیرێکی باشی ئەم وێنەیە بکەن. ئەمە دوێنێ لە شرناخ گیراوە. ئەمە لە یادمەکەن، چونکە ئێمە لە یادی ناکەین."

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سەباحی تورکی، تورکیا دەڵێت کە ئەو کەسەی لە وێنەکەدا ڕادەکێشرێت لەلایەن ئوتومبیلێکی سەربازییەوە، گومانی ئەوەی لێکراوە پشتێنی تەقینەوەی لە خۆی بەستبێت.

 گروپێکی فەیسبووک بە ناوی (Save Kobane) نوسیوویەتی: "ئەمە داعش نییە، نە سعودیە و نە ئێرانە. ئەمە هێزی سەربازیی تورکیایە، ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانی ئەمریکا، لاشەی کوژراوی کوڕە گەنجێکی کورد ڕادەکێشێت لە شرناخ، باکوری کوردستان. ئەمە نەوەدەکان نییە، بەڵکو دوێنێیە. کەسێکی مەدەنی بوو، ناوی حاجی لوقمان بیرلیک بوو، ٢٤ ساڵیش تەمەنی بوو. چۆن دەکرێت هێشتا دنیا بێدەنگ بێت؟ لە یادی مەکەن، چونکە ئێمە لەیادی ناکەین."

سەرچاوە: ibTimes.co.in



هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw