سولی ئۆن وێب فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی بوسان لە ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری بوسانی سەر کەناری کۆریای باشوور دەستی بە کارەکانی کرد، تیایدا ئەم فێستیڤاڵە ئەستێرە و فیلمە باشەکانی جیهانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشا. لەگەڵ ئەوەی سەرچاوە داراییەکانی ئەم فێستیڤاڵە بڕدراوە، بەڵام هێشتا لە ٢٠ەمین خولیدا توانی سەرنجی کۆمەڵێکی زۆر ئەستێرەی جیهانی بەرەو لای خۆی ڕابکێشێت. ئەم چالاکیە ١٠ ڕۆژییە ٣٠٤ فیلم لە ٧٥ وڵاتی جیاوازەوە نمایش دەکات، لە نێویاندا ٩٤ فیلمیان پەخشی جیهانیان دەبێت. وێنەی ئەو ئەستێرانەی بەسەر فەڕشی سوری فێستیڤاڵدا ڕۆشتن: سەرچاوە:straitstimes.com