سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
پرۆژەى تراش پیکین چالێنج، پرۆژەیەکی ژینگەیییە لە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن دوو خوێندکاری شاری سلێمانی ڕامیار سەلیم و ئاکام ڕەزا کە خوێندکاری کۆلێژی سەڵاحەدینی ئەیوبین، ڕاگەێنراوە و ئامانج لێی پاکردنەوە و پاکڕاگرتنی ژینگەی هەرێمی کورردستانە.
لە ڕاگەێنراوێکی سەرپەرشتیارانی پرۆژەکەدا کە کۆپییەکی بۆ سولی ئۆن وێب نێردراوە ئاماژە بە ئامانجی ئەم پرۆژە کراوە و لەو ڕاگەێنراوەدا سەرپەرشتیارانی ئەم پرۆژەیە نووسیویانە: "پرۆژەى تراش پیکین چالێنج "TrashPickingChallenge" هەڵمەتێکە لە بیرۆکەى دوو خوێندکارى شارى سلێمانیە، بە ئامانجى پاککردنەوە و پاک ڕاگرتنى ژینگەى هەرێمەکەمان. بە بەشدارى چەندین کەسایەتى دڵسۆز لە سەرجەم بوارە جیاوازەکان."
لە درێژەی ڕاگێنراوەکەدا هاتووە: "پڕۆژەکە بریتیە لە هەڵگرتنەوەى خاشاکى فڕێدراو کە سیمایەکى ناشرینى هەیە و ژینگەیەکى ناتەندروستى درووستکردووە، بەشداربوو لە پڕۆژەکە لەپاش هەڵگرتنەوەیان هەڵدەستێ بە بانگهێشتکردنى سێ هاوڕێى دیکەى بۆ ئەنجامدانى هەمان کار، تەواوى پرۆسەکە پێویستە بە ڤیدیۆ تۆمار بکرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بکرێتەوە وە ئاماژە بە هاش تاگى #TrashPickingChallenge بکرێت."
سەبارەت بە بەشی دووەمی ئەم پرۆژەیە نووسیویانە: "شایەنى باسە لە ئایندەیەکى نزیک بەشى دووەمى پڕۆژەکە دەست پێدەکات کە بریتیە لە کۆکردنەوەى پارە بۆ کرینى ڕێژەیەکى زۆر نەمام و چاندنى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان."
