بیرەوەرییەکانی سەر بەرد لە ھەولێر و سلێمانی دەبێت

07/10/2015    17:41

بیرەوەرییەکانی سەر بەرد لە ھەولێر و سلێمانی دەبێت 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کۆرکی" لە سینەمای شارەکانی ھەولێر و سلێمانی نمایش دەکرێت.

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Stone لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" و لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش" فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عێراق لە ھەشتا و ھەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئەکادیمیای ئۆسکار لە ساڵی ٢٠١٦دا لە وڵاتی ئەمەریکا، بە شێوەیەکی گشتیی لە ڕۆژی پێنجشەمە ٨ی تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ لە ھۆڵی سینەمایی ئیمپایەر لە فامیلی مۆڵی شاری ھەولێر و ھەروەھا لە ھۆڵی سیتی سینەما لە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان و نمایشەکەی دەست پێدەکات و خەڵکی دەتوانن بۆ بینینی ئەم فیلمە کوردییە سەردانی ئەم سینەمایانە بکەن و بۆ ماوەی مانگێک لە نمایش کردن بەردەوام دەبێت.

نمایشی گشتیی فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە ھەرێمی کوردستان، ڕۆژی ٢٣ی ئەیلوول / سێپتەمبەری ٢٠١٥ بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە لە سینەماکسی "مازی مۆڵ" لە شاری دھۆک دەستی پێکردووە و نمایشەکەی بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

ئەم فیلمە کوردییە کە تا ئێستا لە کۆمەڵێک فێستیڤاڵ لە ئاستی دنیادا چۆتە سەر پەردەی سینەماکان و ھەروەھا چەندین خەڵاتی گرنگیشی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، تیایدا ئەکتەری ناوداری کورد "حوسێن حەسەن" و ھەروەھا "نەزمی کرێک"، "شیما مەلایی"، "سوعاد ئوستا"، "ڕێکێش شەھباز"، "بەنگین عەلی"، "ھوشیار زێرۆ"، "بەڕۆژ ئاکرەیی" و چەندین ئەکتەری دیکە ڕۆڵیان تێدا بینیووە.






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw