سولی ئۆن وێب فرانچیسکۆ دی گۆیا یەکێک لە گرنگترین هونەرمەندەکانی ئیسپانیا، دەبێتە میوانی گەلەری نیشتیمانی لەندەن. ئەم پێشەنگەیە زیاتر لە ۷٠ پۆرترێتی ئەم هونەرمەندەی کۆکردۆتەوە، کە بۆ یەکەم جارە لە دەرەوەی ئیسپانیا نمایش بکرین. پێشەنگەکە ژیانی هونەری گۆیای پێشاندەدا کە چۆن بەرەوە هونەرمەندی کۆشکی کارلی ۵ گەشەدەکات. رێکخەری پێشەنگەکە خافیر برای Xavier Bray دەڵێت: “بەڕاستی شتێکی زۆر جوانە، لەرێێ ئەم پۆرترێتانەوە هونەرمەند لە نزیکەوە دەناسین، ئەوەی خۆشیویستوە، رقیلیبوە، هەستیپێکردوە، لێرەوە نیگایەک بۆ ناو ژیانی ئەم هونەرمەندە گەورەیە دەکەین. لەهەمانکاتدا واهەستدەکەین لە رێی ئەو پۆرترێتانەوە کە دروستیکردون، پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەدا دروستدەکەین و لە کەسایەتی و دۆخی دەرونیان دەکۆڵیتەوە.” یەکێک لەو پۆرترێتە بەناوبانگانەی لەم پێشەنگەیەدا نمایشکراوە، پۆرترێتی دۆقە(میرکچ) ئەلبا کە لە ساڵی ۱۷۹۷ دروستکراوە، ئەم خانمە لەدوای مردنی مێردەکەی دەگەرێتەوە لە خواروی ئیسپانیا بەتەنیا لە کۆشکێکی تایبەت بەخۆی نیشتەجێ دەبێت، گۆیا لە پەیوەندیەکی نزیکدایە لە گەڵی، گۆیان بە ۸ مانگ ئەم کارەی ئەنجامدەدات. خافیر برای دەڵێت: ”دۆقە ئەلبا یەکێک بوە لە کەسایەتیە سەریەکیەکانی کە پشتگیری هونەرمەند گۆیا ی کردوە، بەبڕوای من زۆر خولیای گۆیا بوە. زۆر دەوڵەمند بوە، زۆر جوان بوە، هەروەها لە هەوادارانی هونەر بوە. ئەمە وادەکات لە کۆتایدا گۆیا بکاتە هونەرمەندی کۆشک. گۆیا زۆر پورترێتی ئەم دۆقەی کێشاوە. لەم کارەی دا کە پەنجەی بۆسەر زەوی راکێشاوە ئەوە رادەگەیەنێت کە تەنها هونەرمەند گۆیا دەتوانێت وێنەی بکێشێت.” ئەم پێشەنگەیە تا ۲٠/ ۱/ ۲٠۱٦ بەردەوامە سەرچاوە: euronews.com