سولی ئۆن وێب هونەرمەند Wendy Tsao هەڵدەستیت بە گۆڕینی شێوەی بوکەڵەکانی دیزنی بۆ کەسایەتی راستەقینەی ژنان، هونەرمەند دەڵێت: بوکەڵەکانی ئێستا لە شێوەی کارەکتەری کارتۆن و هۆڵیوود و شێوەی وروژێنەردا بەرهەم دەهێنرێت لەگەڵ ئەوەی چەندین کەسایەتی راستەقینە هەن کە دەتوانرێت بکرێن بە بوکەڵەی یاری کردن تاکو منداڵ لە کاتی یاریکردندا ببێت بە سەرچاوەیەکی زانیاری و ئیلهامی ژیان بۆی. سەرچاوە: boredpanda.com