دوو پرۆژەی هونەریی هونەرمەندی سەماکار کاروان عومەر

10/10/2015    14:44

دوو پرۆژەی هونەریی هونەرمەندی سەماکار کاروان عومەر 


Şano

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


هونەرمەندی سەماکار کاروان عومەر لە دوایین چالاکییەکانی خۆیدا لە هەرێمی کوردستان، دوو چالاکی پێشکەش دەکات کە بریتین لە نمایشکردنی سەما و پێشکەشکردنی باسێک دەربارەی سەمای مۆدێرن.

چالاکی یەکەم بریتییە لە نماییشکردنی سەمای "پەیوەندی" و دواتر پێشکەشکردنی باسێک دەربارەی سەمای هاوچەرخ لە ناوەندی غەزەلنووس لە ڕۆژی ١١ی ١٠ی ٢٠١٥ کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، سەبارەت بەم چالاکییە هونەرمەند کاروان عومەر بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "لەم چالاکییەدا هەوڵی ناساندنی مێژوویەکی کورتی سەمای مۆدێرن دەدەم و ساتەوەختی سەرهەڵدان و بەرەوپێشچونی ئەم هونەرە لە جیهاندا باس دەکەم، پاشان یەکێک لە کارەکانم لەسەر سکرین نماییش دەکەم کە پرۆژەیەکی کۆریۆگرافیمە لە ساڵی ٢٠١٢ ئەنجامدراوە."


چالاکی دووەمی هونەرمەند بریتییە لە سەمای "چیرۆکەکانی ژنێک...سەمایەک" کە لە ڕۆژی ١٢ی ١٠ی ٢٠١٥ کاتژمێر ٨:٠٠ی شەو لەناو پارکی دایک  لە شاری سلێمانی نماییش دەکرێت، دەربارەی ئەم کارەی هونەرمەند کاروان عومەر ڕایگەیاند: "ئەم ئیشە بریتییە لە ئیشکردن لەسەر ئەو چیرۆکانەی کە ڕووبەرەکانی ژیان و هەناسەدانیان بەرەدەوام تەسک دەبنەوە و هەمیشە لە بچوکبوونەوەدان، وەک ئاستی کارکردنی هونەرییش، کارێکی پرۆفێشناڵانەی نێوان دوو موزیسیان و جەستەی سەماکارێکە."


سەمای "چیرۆکەکانی ژنێک...سەمایەک" بیرۆکەی کاروان عومەرە و کاری موزیکی ئەم کارەش لەلایەن هەردوو موزیسیان شیلان عومەر و کەنار فەرهادەوە ئەنجام دەدرێت.









هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw