سولی ئۆن وێب هونەرمەندی شێوەکاری ئەڵمانی دانیاڵ ریشتە لە دوای دوو ساڵ دورکەوتنەوە، ئێستا لە هۆڵی هونەری شێرن لە فرانکفۆرت بەرهەمە تازەکانی نمایش دەکات، زۆر جیاوازتر لە ستایلی بەرهەمەکانی پێشویی. لەم پێشەنگەیەدا تەنها بەرهەمی ئەم دوو ساڵە نمایشدەکرێت، کە ۲۲ تابلۆ لە خۆدەگرێت. شێوازی ئەم بەرهەمانە دەکرێت بەسەر دوو گروپدا دابەشبکرێت، لەهەندێک تابلۆدا فیگەر دەبینرێت، هەندێکی تریان زیاتر بەرەو ئەبستراکت دەرۆن. ئەوەی لەم بەرهەماندا تازەیە، هونەرمەند زۆر کەم فڵچەی بەکارهێناوە بەڵکو زیاتر تەکنیکی چەقۆ دەبینرێت. دەربارە بەکارهێنای چەقۆ ریشتەر دەڵێت: "لەکۆندا زۆر فڵچەم بەکارهێناوە، بۆیە لە ئێستادا دورم خستەوە، چونکە هەستمدەکرت فڵچە ئەوە دەکات کە خۆی دەیەوێت، وەک بەرێوەبەرم وابو." لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی نوێێ فراکفۆرت دانێال ریشتە دەربارەی ئەم بەرهەمە تازانەی دەڵێت: "من بەردەوام بەدوای ئایدیای نوێدا دەگەڕیم، چونکە دەمەوەێت بەردەوام بم لە فیربونی ناوەڕۆکو فۆرمی تازە، بە کورتی دەمەوێت بڵێم: دەمەوێت بەبەردەوامی لەرێی تابلۆکانمەوە خۆم سەرسام بکەم." . دانیال ریشتە ئێستا ۵۲ ساڵەو یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوناگەکانی ئەڵمانیا، ئەم پێشەنگەیەی لەژێر ناوی Hello, I Love you لە هۆڵی هونەری شێرن لە فرانکفۆرت تا۱۷/۱/۲٠۱٦ بەردەوامە.