سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
دوای ئەوەی لە ڕابردوودا بە دوو بەرگ چاپی یەکەمی کتێبی شیعریی "ئەنتۆلۆژیای شیعری سوێدی" بە وەرگێڕانی ڕزگار شێخانی بڵاوبووەوە، لە ئێستادا چاپی دووەمی ئەو پەرتوکە بە زیادکردن و دەستکارییەوە لە کتێبفرۆشییەکاندایە. چاپی دووەمی ئەم کتێبە لەلایەن ماڵی وەفایی لەشاری هەولێر چاپ و بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ ١١ی ١٠ی ٢٠١٥ کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە لە ماڵی وەفایی کۆڕێک بۆ وەرگێڕی کتێبەکە دەربارەی ئەم کۆمەڵە شیعرە ڕێکبخرێت.
دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە ڕزگار شێخانی بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "لە (ئەنتۆلۆژیای شیعری سوێدی)دا، ١٣ شاعیری سەدەی ڕابوردو ناسێنراون، کە بەشێکن لەو شاعیرانەی کاریگەرییان لە مۆدێرنزمی شیعری سوێدیدا هەیە. بیرۆکەی ئەم پرۆژەیە دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠ ساڵ لەمەوبەر. ئەودەم دەستم بە وەرگێڕانی شیعری سوێدی کرد و جاروبار لێرە و لەوێ بڵاو کرانەوە. بە خوێندنەوەی ئەم ئەنتۆلۆژیایە، ئاشنای لایەنێکی گەشی ئەدەبی سوێدی دەبین."