خولێکی درێژخایەن تایبەت بە هونەری سەما

11/10/2015    14:39

خولێکی درێژخایەن تایبەت بە هونەری سەما 


Şano

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


گروپی لەیزین دوای ئەنجامدانی وۆرکشۆپێکی پێنج هەفتەیی تایبەت بە سەمای بالێی کلاسیک و سەمای هاوچەرخ لەماوەی رابردوودا، لە ئێستادا خولێکی تایبەتی بە سەما کردووەتەوە کە لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژ فێرخواز دەتوانێت بەشداری تێدا بکات، سەرپەرشتیاری خولەکەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە ئێستاشدا فێرخوازی نوێ دەتوانێت پەیوەندی بکات و بەشدار بێت.


دەربارەی ئەم خولەی گروپی لەیزین، ڕوبار ئەحمەد مارسیدس سەرپەرشتیاری خولەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئەم خولە درێژکراوەی وۆرکشۆپەکەی پێشتری گروپەکەمانە، خولێکی درێژخایەن دەبێت، تا منداڵان زیاتر فێری سەمای بالێ بن و ماسولکەکانیان بەتەواوەتی پێبگات."

وتیشی: "لە ئێستادا خولەکەمان دەستی پێکردووە، لە هەفتەیەکدا دوو ڕۆژ دیاریکراوە، ئەوانیش؛ ڕۆژانی هەینی و شەممانە تا کار نەکاتە سەر دەرس و دەوری بەشداربووان، چونکە خولەکە درێژخایەنە. لە ئێستاشدا فێرخوازی دیکە دەتوانێت پەیوەندی بە خولەکەوە بەکات و بەشدار بێت."


سەرپەرشتیارە ئەم خولە ئەوەشی ڕاگەیاند کە کە خولەکەیان لەلایەن هەردوو مامۆستا شاجوان ئامانج و مینا نیاز لەتیفـەوە دەوترێتەوە و ڕۆژانی خولەکەش لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانییەوە بە سێ گروپ دەست بە مەشق و ڕاهێنان دەکرێت تا کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ








هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw