سولی ئۆن وێب
“ فوق السادە” گروپێکی موزیکی کۆمیدی ئەردەنیە،لە ئێستادا گۆرانیەکی تازە بۆ کێشەی بێکاری بەرهەمدەهێنن بەناوی “ئەبتاون فەنک” لەنوسینی برونو مارس. تێکستی گۆرانیەکە بەشێوەیەکی کۆمیدی باس لە کێشەی گەنجانی ئەردەن دەکات، کە لەدوای تەواکردنی زانکۆ بەدوای هەلی کاردا دەگەڕێن.
معاذ البزرو یەکێکە لەئەندامانی گروپەکە دەڵێت: “بەرنامەی گروپەکە بەشێوەیەکی گشتی کۆمیدیە، بەڵام چەند ئامانجیێکی ترمان هەیە. بەپێی ئەزمونی خۆمان، کومیدیا دەتوانێت ئەو واقیعە تاڵە یان چیرۆکە غەمگینەکان بەباشترین شێوە بگەیەنێتە بینەر، چونکە کاتێک بەشێوەیەکی کومیدی دەریدەبڕین، هەستدەکەین خەڵک باشتر وەریدەگرن.”
وڵاتی ئەردەن رێژە گەنجی تێیدا بەرزە، لەسەدا ٤٠ دانیشتوانی لەژێر ۱۵ ساڵیەوەن، لەهەمانکاتدا رێژەی بێکاری لەسەدا ۳٠ یە.
ناسر جعرون یەکێکە لە دامەزرێنەری گروپەکە دەڵێت: “لەدوای بەهاری عەرەبی هەستمانکرد فەزایەکی فراوانمان لەبەردەستایە بۆ خۆدەربڕین لە کێشەکانمان، چونکە گەنجەکان لە رابردودا ئەوکەرەستانەی لەبەردەستا نەبوە وەک ئێستا، لەرێێ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبوک و یوتێب و تویتر، دەتوانین بۆچونەکانمان بەئازادی دەربڕێن.”
گروپی “ فوق السادە” لەساڵی ۲٠۱۱ دامەزراوە، زیاتر لەسەر کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ئەردەن و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردەکات.
سەرچاوە: euronews.com
کلیک لەم لینکە بکە بۆ بینینی گۆرانییەکە: https://www.youtube.com/watch?v=vIeyLcW2clw
