جوانی و شکۆمەندییانییان وەک خواوەندە یۆنانییەکان

14/10/2015    04:01

جوانی و شکۆمەندییانییان وەک خواوەندە یۆنانییەکان 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

فۆتۆگرافەری ئەمریکی ئایسس کریس هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەکی فۆتۆیی بۆ ئەو ژنانەی نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمکیان ئەنجام داوە. وەک ئەو دەڵیت، زۆربەی ژنان شەرم دەکەن لە باس کردن و جارێکی تر دەرخستنی جەستەیان بەهۆی نەمانی هەموو یان بەشێک لە مەمکیان. هەربۆیە بیر دەکاتەوە لە هاندانی ژنان و خێزانەکانیان و کۆمەڵگا بۆ بیرکردنەوە لە بابەتەکە بە شیوەیەکی دی و پشاندانی جوانی و ئازایەتی جەستەیان لە رێگەی زنجیرەیەک فۆتۆوە.

کریس دەڵێت، "پڕۆژەکە پیشاندانی ئەو دەرئەنجامانەیە کە نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک هەیەتی بەسەر جەستەی ژنەکانەوە، لە هەمان کاتدا دەرخستنی روویەکی راستەقینە و نەرم و نیانی جەستەیە. من بڕوام وایە کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە ئەم وێنانە بە خەڵک پیشان بدرێت. لە ئێستادا لە کلتورێکدا دەژین کە میدیا بە شیوەیەکی زۆر دیاری کراو و سنوردار دەیەوێت جوانی جەستە بخاتە روو، بەڵام پڕۆژەی هاوشێوەی ئەمە دەکرێت ئەو تێگەیشتنە سنوردار کراوانەی کۆمەڵگا بەرامبەر جوانی بگۆریت."

بەشێکی تری سەرنج راکێشی ئەم پڕۆژەیە پیشاندانی ژنەکانە وەک خواوەندە یۆنانییە کۆنەکان، چونکە کریس دەیەوێت جوانی و شکۆمەندییان بخاتە روو.

کاری هاوبەشی سولی ئۆن وێب و ژن مەگەزین.

سەرچاوە: medicaldaily.com












هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw