کۆڕێک بۆ دلاوەر قەرەداخی لە وەرزی نوێی کارکردنی (گەلەری ئارام) دا

15/10/2015    12:23

کۆڕێک بۆ دلاوەر قەرەداخی لە وەرزی نوێی کارکردنی (گەلەری ئارام) دا 


Têkst

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


ئێوارەی دوێنێ ١٤ی ١٠ی ٢٠١٥ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە گوێگرانی شیعر، گەلەری ئارام لە شاری سلێمانی کۆڕێکی شیعرخوێندنەوەی بۆ شاعیر دلاوەر قەرەداخی سازکرد.
سەرەتا ئارام عەلی خاوەنی گەلەرییەکە وتەیەکی پێشکەشکرد دەربارەی وەرزی نوێی کارکردنی گەلەرییەکە و کاری دواتری خۆیانی ڕاگەیاند؛ کە بریتییە لە نماییش کردنی دوو کورتە فیلمی شوان عەتوف لە ٢٩ی ١٠ی ٢٠١٥ کاتژمێر ٧ی شەو. دواتریش دلاوەر قەرەداخی وتەیەکی پێشکەش کرد و ژمارەیەک لە شیعرەکانی خۆی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە. کۆڕەکە بەهاوکاری موزیسیان شەهرام جەسیم بە ئامێری پیانۆ بەڕێوەچوو.


دلاوارە قەرەداخی دەربارەی ڕێککەوتی ئەو ئێوارەیە بۆ ئامادەبووان وتی: "ئەم ئێوارە کۆڕە، هەم بە ڕێککەوت و هەم بەدەستی ئەنقەستیش، هاوزەمەنە لەگەڵ کەشێکدا کە ناسینەوەی لە مێژووی ئێمەدا لە هەر شتێکی تر ئاسانترە، کەشێک کە هەمیشە ئامادە و میقاتکرا و بە ئاڵۆزی و قەیران، لەڕاستیدا کاڵفامییە ئەگەر وابزانرێت ئەم کەشە، کەشێکی دەگمەن و سەیر و چاوەڕوان نەکراو و کتوپڕە لە دونیای ئێمەدا، بەپێچەوانەوە کەشێکە لە هەموو چرکەساتێکی سیاسی و کلتوری و کۆمەڵایەتیماندا ئامادەیە."


وتیشی: "ئەم ئێوارە کۆڕە کە سازدانی هەم بە ڕێککەوت و هەم بەدەستی ئەنقەستیش هاوکاتە لەگەڵ ئەم دۆخەدا، بەبڕوای من چالاکییەکە وەک هەر چالاکییەکی تری ئەدەبی لە هەر کات و ساتێکی ئاسایی تردا، تەنها ئەوەندەیە کە لە ڕاستیدا چالاکی ئەدەبی و هونەری لەم جۆرە دۆخانەدا، ئەبێتە هەڵگری گوڕێکی زیاتر لە دەربڕین و لەنێو ئەو هەموو توڕەیی و بزێوییەدا بەرجەستەتر و ڕونتر و شەفافترە، جیاوازییەکە لەوەدایە کە دەشێت لەم بارودۆخانەدا هێندە بەسبێت تا کەمێک ڕابمێنین و گوێ ڕادێرین."





فۆتۆ: پێشڕەو عەزیز

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw