(عاشقەكان بەپێوە دەمرن) لە بەغداد یەکەم بوو

15/10/2015    14:32

(عاشقەكان بەپێوە دەمرن) لە بەغداد یەکەم بوو 


Cînema

سولی ئۆن وێب


فیلمی (عاشقەكان بەپێوە دەمرن) لەدەرهێنانی شەهرامی مەسلەخی دوای سی ودووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجر كە ناونیشانی گەنجترین دەرهێنەری ئێرانی پێ وەرگرت، توانی لەیەكەم بەشداری فێستیڤاڵی سینەمایی نێونەتەوەیدا كە لەلایەن كۆمپانیای(ئای لوف فیلم)ەوە بڵاوكرایەوە خەڵاتی باشترین فیلمی لەلایەن لیژنەی داوەرانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەغدا وەربگرێت، لەبەر ئەوەی بەشێكی ئەم فیلمە لەپاڵ عەشق و خۆشەویستیدا باسی كۆچ و ئاوارەیی و شەڕ دەكات دەرهێنەری فیلمەكە خەڵاتەكەی پێشكەشی ئەو منداڵە پەنابەرە كرد كە لەجیاتی یاریكردن لەسەر جۆلانێ، شەپۆلە بێكۆتاكانی دەریا بونە جۆلانە بۆی.

شەهرامی مەسلەخی بە تەمەنێكی كەمەوە ناوبانگێكی گەورەی لەئێران و هەرێمی كوردستان پەیدا كردوە لەبنەچەدا خەڵكی شاری هەڵەبجەیەو لەئێران گەورە بوە و بەشی دەرهێنانی لەزانكۆی تاران تەواو كردوە پێش ئەم فیلمەش بەفیلمی (هێلانە) كە باس لەچیرۆكی (عەلی)كوڕە ونبوەكەی هەڵەبجە دەكات ناوبانگێكی باشی لەكوردستان پەیدا كردوەو بۆ ماوەیەكی درێژ نمایشكراوە، شەهرام  دەربارەی فیلمە تازەكەی وتی "بەداخەوە بەهۆی بارودۆخی ناهەمواری هەرێمی كوردستان تا ئێستا دەرفەت نەبوە بۆ نمایشكردنی فیلمەكە لەهەرێمی كوردستان بەڵام بەزویی لەسینەماكانی ئێران بڵاودەكرێتەوە".
وتیشی "بەنیازم بەمزوانە فیلمەكە بۆ هاوڵاتیانی خۆم لەهەرێمی كوردستان نمایشبكەم".  

شەهرام هیوای خواست فیلمەكە بتوانێت لەفێستیڤاڵەكاندا بەشدارییەكی سەركەوتوی هەبێت و سوپاسی هەمو ئەوكەسانە دەكات كە لەبەرهەمهێنانی ئەم فیلمەدا هاوڕێیەتیان كردوە بەتایبەت ئەكتەرەكان و هاوكارانی لەهەرێمی كوردستان كە سەرەڕای بارودۆخێكی دژوار هیچ كەمتەرخەمیەكیان نەكردوە.

فیلمی (عاشق بەپێوە دەمرێ) لەدەرهێنانی شەهرام مەسلەخی‌و بەرهەمهێنانی یوسف سەمەد زادە، ئەكتەرەكان (شوان عەتوف، سروش سیحەت، بە بەشداریی پووریا پوور سۆرخ، لەعیا زەنگەنە، سۆلین دڵپاك، ئاسۆ عومەر سوارە، چریكە عەبەڕەش، هەردێ سەمیر، كاوە قادر، ڕێبوار هەورامی، سەعدوڵڵا نەسیری، مستەفا عوسمان، عەسەل هێرش).

بەڕێوەبەری وێنەگرتن: محەمەد ڕەزا سكوت، مۆنتاژ: ئیبراهیم سەعیدی، مۆسیقا: ئارمان موسا پور، كاری دەنگ: ێرش قاسمی، مۆسیقا-دەنگ هەڵگر: محەمەد حەبیبی، كاری میكیاژ: عەلیڕەزا باقربەیگی، دیزاینی جل و بەرگ و دیكۆر: سەعید هەنگرانی، دیمەنە تایبەتییە مەیدانییەكان: عەزیم محەمەدی، دیمەنە تایبەتییەكانی بینین: مەجید دوستی، فۆتۆگرافەر: سۆران نەقشبەندی و محەمەد سێقر، بەڕێوەبەری پلاندانان و یاریدەدەری یەكەمی دەرهێنەر: حەمیدڕەزا هیمەتی، بەڕێوەبەری بەرهەم: موحسین دانشوەر، بەرێوەبەری ئیداری: مەهدی موجەللەل، هاوكارانی بەرهەمهێنان لەكوردستانی عێراق: ئارش مەسلەخی و مستەفا عوسمان. وەرگێران: جیهاد نەزیف و مەریوان هەڵەبجەیی.






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw