سولی ئۆن وێب
مێریڵ ستریپ هەڵبژێردراوە تاوەکو سەرۆکایەتی لیژنەی دادوەریی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی بەرلین بکات کە لە فێبریوەری ساڵی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت.
ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دەڵێن کە ڕۆژی چوارشەممە یەکەم ڕۆژ دەبێت بۆ ئەم خانمە ئەکتەرە ٦٦ ساڵەی براوەی خەڵاتی ئۆسکار تا لە کارەکەیدا دەست بەکاربێت.
ستریپ لە وتەیەکدا کە لەلایەن ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکەوە بڵاوکرایەوە دەڵێت، "لێپرسراوێتیەکە بە جۆرێک لە جۆرەکان بێورەم دەکات، لەبەرئەوەی من هەرگیز پێشتر سەرۆکایەتیم نەکردووە." هەروەها دەڵێت کە "ئەمە شانازییەکی گەورەیە." فێستیڤاڵی بەرلین خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ستریپ لەساڵی ٢٠١٢ بۆ هەوڵەکانی لە بواری سینەمادا وەک خانمە ئەکتەرێک لە تەواوی ژیانیدا.
چالاکیەکەی ئەم فێستیڤاڵە لەساڵی ٢٠١٦دا، کە یەکەمین فێستیڤاڵی گەورەیە لە وڵاتانی ئەوروپادا لە ساڵی نوێدا، لە فێبریوەری ساڵی داهاتوودا دەستپێدەکات. لە ١١ ی مانگەوە بۆ ٢١ی فێبریوەری. هێشتا هیچ شتێکی تر ڕانەگەیەندراوە لەلایەن فێستیڤاڵەکەوە کە ئایا کێ لەپاڵ ستریپدا ئەندام دەبێت لە لیژنەکەدا.
سەرچاوە: TodaysZaman