چەند وێنەیەکی نوێی هونەرمەندی ناوداری کورد کەریم کابان

17/10/2015    15:25

چەند وێنەیەکی نوێی هونەرمەندی ناوداری کورد کەریم کابان 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


هونەرمەند ئەنوەر قەرەداخی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ڕۆژی ١٦ی ١٠ی ٢٠١٥ سەردانی هونەرمەندی ناوداری کورد کەریم کابانی کردووە و چەند وێنەیەکی نوێی خۆی و ئەو هونەرمەندەی کوردی بڵاوکردووەتەوە.

لەو بابەتەدا کە بڵاوکردووەتەوە، موزیسیان ئەنوەر قەرەداخی نووسیویەتی: "ئەمرۆ ١٦ی ١٠ی ٢٠١٥ سەردانێکی هونەرمەندی گەورە کەریم کابانم کرد، کە بینیم بەو حاڵەتەوە چاوم پڕ بوو لە فرمێسک، تاسە بردمیەوە بۆ ئەو کاتانەی کە بە چوست و چالاکیەوە یەکترمان دەبینی لە کاری رۆژانە و کاری هونەری، ئیتر ئەوە تەمەنە بۆ بە ئاسوودەیی نەژین و یەکترمان خۆش بوێت."

سولی ئۆن وێب هیوای تەندروستییەکی باش و تەمەن درێژی بۆ ئەو هونەرمەندە دەخوازێت

کەریم جەلال کابان یەکێکە لە گۆرانیبێژەکانی کورد کە ساڵانێکی زۆر لە بواری ھونەریدا کار دەکات.
ئەو هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٢٧ لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە، ھەر بە منداڵی ناردویانەتە حوجرە و لە وێ فێری خوێندەواری بووە، بنەماڵەکەیان تەواو ئاینی بووە. دواتر قۆناخی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵ تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٤١یەکەمین گۆرانی وتووە و لەو ئێزگەیەی کە ئینگلیزەکان لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی دایان نابوو. لەساڵی ١٩٤٥ لە بەغدادەبێتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لەرادیوی بەغدا، لە ‌١/٧/١٩٤٥ لەشاری بەغدا ئاھەنگێکی گەورەدەگێرێت، ھەرلەم ساڵەشدا یەکەم بەرھەمی خۆی بڵاوکردەوە کەبریتی بوو لە ٨ گۆرانی.














هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw