شاجوانی کوردستان لە تایلەند

18/10/2015    15:19

شاجوانی کوردستان لە تایلەند 


Têkst


ئامادەکردنی:  ڕاز حەسەن

پێشبڕکێی شاجوانی جیهان ئەمساڵیش وەک ساڵانی دی بەردەوامە، ئەوەی جێی ئاماژە بێت ئەمساڵ کچە کوردێك بە ناوی لەیلا چوپانی بەژدار بوو لە پێشبڕکێکە بەڵام تا کۆتایی بەردەوام نەبوو و لە پێشبڕکێکە کشایەوە.
لەیلا چوپانی کچێکی کوردی خەڵکی شاری مهابادە لە سوید دەژی و ٢١ ساڵە، ئەو وەکو مۆدێل کار دەکات لە دوبەی. لەیلا تایبەت بە سولی ئۆن وێب وتی، " ئیلهام ئەزیزی کە دەرهێنەرێکی کوردە منی هەڵبژارد، ئە وکچەکان دەنێرێت بۆ شاجوانی جیهان وا پێویست بوو پارەی تکت  بدات بەڵام لە دوای هەڵبژاردنم و تا ئێستا هیچ جوابی نە دەدامەوە بۆیە  خۆم پارەی عەزی و تکت و هەموو شتێکم دا."
پێشبڕکێی شاجوانی گەورەی جیهان ساڵانە لە تایلاند ئەنجام دەدرێت ئامانجی پێشبڕکێکە هەڵبژاردنی کەسێکە بۆ ئەوەی لە دوایدا هانی خەڵکی بدات دژ بە توندوتیژی بن و زیاتر گرنگی بە زانست بدەن تا بە هەموو جۆرێک دوربن لە جەنگ.
لەیلا باس لەوە دەکات لە دوای ١١ کاتژمێری ناو فڕۆکە وگەیشتنی بۆ تایلاند نەیان هێشتووە هیچ پشوویەک بدات و راستەوخۆ دەستیان کردووە بە وێنە گرتن و رۆژی دوای ئەوەش کاتژمێر ٥ی بەیانی خەبەریان کردونەتەوە هەتا نیوە شەو خەریکی چالاکی بوون و لە ژێر پلەی گەرمای زۆربەرز  لەگەڵ ئەوەدا ئاو  و خواردنی زۆر کەمیان پێداون.
لەگەڵ ئەوەی پێشبڕکێکە ئامانجی سەرەکی بڵاو کردنەوەو گەیاندنی پەیامی ئازادیخوازی و بەرپەرچدانەوەی توندو تیژییە بەڵام لەیلا دەڵێت ، "زۆرکات ویستومە بچم بۆ تەوالێت بەڵام وتویانە 'نا نا کاتمان نییە'، ڕۆژێک بورامەوە ئاویان پێدام بەڵام نەیان بردم بۆ نەخۆشخانە، بەردەوام بووم بەڵام هەستم بە لاواز بونم دەکرد هەموو ڕۆژێک ئازاری سەرم هەبوو، تا دوبارە بورامەوە لە خەستاخانە خوێنیان پێدام و دکتۆرەکە بە ستافەکەی راگەیاند کە دەبێت پشوو بدەم بەڵام ئەوان تەنها پێکەنیان پێهات".
پێشبڕکێکە هێشتا بەردەوامی هەیە و لەیلاش لەو پێشبڕكێیە کشایەوە ئەو باس لەوە دەکات کە بە زەحمەت پاسپۆرتەکەیان داوەتەوەو تەنانەت داوای لێکردون کە بیبەن بۆ فڕۆکەخانە بەڵام نەیانبردووە و بە جێیان هێشتووە.
دوای ئەوەی لەیلا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی لە ئینستاگرام باسی لە خراپییەکانی ئەو لیژنەیە کرد، لیژنەکە ڕایگەیاند کە ئەو دەرکراوە بۆیە گەراوەتەوە بەڵام  لەیلا هەواڵەکەی بە ناراست دەرخست و وتی بەهۆی ئەم کێشانەوە وازم هێناوە ئەوەی ئەوان دەیانەوێت تەنها ریکلام کردنە بۆ خۆیان و پێشبڕکێکەیان.










هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw