شۆن پین لە مادۆنا دوورناکەوێتەوە

18/10/2015    17:13

شۆن پین لە مادۆنا دوورناکەوێتەوە 


Cînema

سولی ئۆن وێب

پاش ٢٥ ساڵ لە جیابوونەوەیان لەو پەیوەندییە هاوسەرگیرییە کورتخایەنەیان، شۆن پین و مادۆنا هێشتا عاشقی یەکترن. پین لە حوزەیرانی ئەمساڵدا لە هاوسەرەکەی (چارلیزە سیرۆن) جیابووەوە، یەکێکە لە هەوادارە سەرسەختەکانی مادۆنای گۆرانیبێژ و لە چەندین کۆنسێرتی ئەو هونەرمەندەدا بینراوە.

لە دواهەمین ئاهەنگی ئەم گۆرانیبێژەدا، پینی ٥٥ ساڵ لە ڕیزی پێشەوەی کۆنسێرتەکەی ڤانکوڤەر، کەنەدا دا دەبینرێت. لەو کۆنسێرتەدا پین لە تەنیشت ئامی شومەری هاوڕێی مادۆناوە دەبینرێت.

پین پاش چەند مانگێک لە بینینی مادۆنا هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات لەساڵی ١٩٨٥. پین هەروەها ئەم گۆرانیبێژەشی بە کچەکەی ناساندووە، دیلان پین. دیلان کچی دووەمین هاوسەری پینە، ڕۆبن ڕایت (Robin Wright). 

ئۆبسێرڤەر نووسیویەتی، "وا دەردەکەوێت کە مادۆنا بە تەنها ئەم کۆنسێرتانە بۆ پین ئەنجام دەدات." 

وێنەکانیان ببینە: 







سەرچاوە: usmagazine.com

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw