سولی ئۆن وێب
دەرهێنەری یۆنانی ئەسینا ڕەیچڵ تسانگاری (Athina Rachel Tsangari) بە فیلمە کۆمیدیەکەی سوارچاک (Chevalier) لە ڕۆژی شەممە لە ئاهەنگی کۆتایی فێستیڤاڵەکەداخەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لەندەنی بەدەستهێنا.
دەرهێنەری پۆڵەندی پاوڵ پاوڵیکۆسکی(Pawel Pawlikowski) کە سەرۆکی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵەکە بوو کە تیایدا هەریەکە لە ئەکتەران چیوتڵ ئیجۆفۆر (Chiwetel Ejiofor) و کریستین سکۆت تۆماس (Kristin Scott Thomas)یشی تێدابوو، وتی فیلمەکەی تسانگاری کە دەربارەی جەنگی خۆپەسەندێکە لەنێو شەش پیاودا لەسەر یاختێک"هەم فیلمێکی تەواو کۆمیدییە و هەم فیلمێکی وەڕسکەریشە لە هەلومەرجی مرۆڤێکی ڕۆژئاواییدا."
ئەم فیلمە توانی بەسەر کۆمەڵێک فیلمی زۆر باشدا خەڵاتەکە بەدەست بهێنێت لە نێویشیاندا فیلمەکەی کاری فوکوناگا (Cary Fukunaga) "Beasts of No Nation" و فیلمەکەی لازلۆ نێمس (Laszlo Nemes) "Son of Saul"، کە ئەمەی دووەمیان دەربارەی هۆڵۆکۆستەو پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی ساڵی ئایندە لە فێستیڤاڵی ئۆسکاردا.
هەروەها لە فێستیڤاڵەکەدا کەیت بلانچێت (Cate Blanchett) لەلایەن ئینستیتوتی فیلمی بەڕیتانیەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا بەهۆی ئەو ڕۆڵەی لە سینەمادا گێڕاویەتی و تا ئێستا توانیویەتی دوو خەڵاتی ئۆسکار بۆ فیلمەکانی (The Aviator) و (Blue Jasmine) بەدەستبهێنێت. بلانچێت لەم فێستیڤاڵەکەدا وەک ئەکتەر لە دوو فیلمدا بەشداربوو، فیلمی (Carol) لە دەرهێنانی (Todd Haynes) و فیلمی (Truth) لە دەرهێنانی (James Vanderbilt).
٥٩هەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی لەندەن هەوڵی ئەوەیدا کە فیلمە باشەکانی ژنان پیشان بدات، لە نێویاندا فیلمی ٤٦ دەرهێنەری ژنی لە خۆگرتبوو لەکۆی ٢٤٠ فیلم.
فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژی یەکشەممە بە فیلمی "Steve Jobs"ی دانی بۆیڵ کۆتایی بە کارەکانی هێنا کە تیایدا (Michael Fassbender) ڕۆڵی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەپڵ دەگێڕێت.
سەرچاوە: TodaysZaman.com
