نیشتیمان لەلایەن ڕەخنەگرانی وارشۆوە هەڵبژێردرا

20/10/2015    16:22

نیشتیمان لەلایەن ڕەخنەگرانی وارشۆوە هەڵبژێردرا 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمەکەی سێنیم توزەنی دەرهێنەری ئافرەتی تورکیا،نیشتیمان (Ana Yurdu)،  لە فێستیڤاڵی ئەمساڵی فیلمی وارشۆدا دوو خەڵاتی بەدەستهێنا، لە نێویاندا خەڵاتی رێزلێنانی باشترین فیلم کە لەلایەن لیژنەی دادوەرانی نێودەوڵەتییەوە خەڵاتەکەی پێبەخشرا.

لیژنەی دادوەرانی (Fipresci) لە وارشۆ فیلمی نیشتیمانیان دەستنیشان کرد، کە ئەم فیلمە باس لە کێشە و گرفتی ئافرەتێکی تازە تەڵاقدراو دەکات لەگەڵ دایکی، کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە ئافرەتێکە و هەوڵ دەدات شوێنی خۆی بدۆزێتەوە لە نێوان تەقالیدە کۆنەکان و مۆدێرنەدا.

ئەم فیلمە کە لە بەرهەمی تورکیا-یۆنانە و لە بەشی پێشبڕکێی ئەمساڵی فێستیڤاڵی وارشۆدا نمایشکرا. ئەم فیلمە یەکێک بوو لەو فیلمە تورکیانەی کە هاوشانی فیلمێکی تری تورکی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداربوو بەناوی (And the Circus Leaves Town) لە دەرهێنانی (Mete Sozer).

فیلمی نیشتیمان هەردوو خانمە ئەکتەر (Esra Bilgin) و (Nihal Koldas)ڕۆڵیان تێدا بینیووە. بیلگین کە ژنێکی شاری چینی ناوەڕاستە ماڵەکەی دەگوازێتەوە بۆ گوندێک لە ناوچەی ئەناتۆڵیا تاوەکو خەونی منداڵیی کە بوون بە نووسەرە بهێنێتە دی. کاتێکیش دایکی ،کە ژنێکی کۆنسێرڤاتیڤە سەردانی دەکات، ئەو خەونەی کە ژنەکە هەیبووە بە ژیانی لە گوندەکەدا دەبێتە شتێکی تاڵ.

ئەم فیلمە پێشتر بۆ یەکەمین جار لە فێستیڤاڵی ڤێنیسیادا  نمایشکرا، پاش ئەم فێستیڤاڵەش بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەردا لە فێستیڤاڵی (Thessaloniki) لە یۆنان بەشداری بکات.

سەرچاوە: TodaysZaman






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw