جیهانی سیسلیا: گەشتێک بە لێنسی کامێراکەی 'یاد دین'

21/10/2015    00:44

جیهانی سیسلیا: گەشتێک بە لێنسی کامێراکەی 'یاد دین' 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

یاد دین کوردێکی دانیشتوی لەندەن دۆکیومینتەرییەکی کورت لەسەر کارێکی هونەری نایاب ئامادە دەکات. کاتێک یاد کارەکانی سیسلیا لەندکوێست لە ریگەی هاوڕێیەکییەوە دەبینێت، زۆر سەرنجی رادەکیشێت و دەست دەکات بە خوێندنەوە و گەڕان بە دوایدا.
سیسلیا لەندکویست لە ووڵاتی سوید گەورە بووە و لە بەریتانیا بەرهەم هێنانی فیلمی خویندووە، لە ماوەی خوێندنەکەیدا وەک مۆدێلێکی هونەر کاری کردووە تا خەرجی خوێندنەکەی دابین بکات. پاشان ئەم کارەی وای لێدەکات ئارەزوی پۆشینی ماسک و دەرکوتن وەک مۆدێلێکی رووتی لا دروست ببێت. بە لای ئەوەوە توانای گێڕانەوەی چیرۆک لە رێگەی جەستەمانەوە زۆر سەرنج راکێشە.
سیسیلیا هەڵدەستێت بە دروست کردنی ماسک لە سەر شێوەی گیانلەبەر. ئەو مەتریاڵانەی بەکاری دەهێنیت سروشتین و زیاتر پشت دەبەستێت بە ریسایکڵینگ، وەک فەرو، جانتای چەرمی بەکار هاتوو و کاغەز..ئەمەش بەشێکی ترە لە بێ هاوتایی کارەکە.
یاد دین خوێندنی دەربارەی وێناگرتنی فیلم لە وولاتی بەڕیتانیا و ئیسپانیا تەواوکردووە و لە ئێستادا سەرقاڵی کاری دۆکیومێنتەرییە. لە رێگەی هاوڕێیەکییەوە ئاشنا دەبێت بە کارەکانی سیسیلیا، پاشان لە ئینستیگرامەکەی سیسیلیا بۆی دەگەڕێت و پەیوەندی پیوە دەکات. یاد دەڵێت، "ماسکەکانی سیسیلیا سەرنجی راکێشام چونکە شتێکی نامۆ بوو، وە هەمیشە حەزم لەو شتانەیە کا کاری دەستین. کاتێک ڕۆێشتمەوە بۆ بەریتانیا بۆ کڕینی هەندێک کەل و پەلی کامیرا و فیلم، پەیوەندیم کرد بە سیسیلیا و پێم وت کە دەمەوێت رۆژێک یان چەند کاتژمێرێک لە شوێنەکەی ئەودا بەسەر ببەم و دۆکیومینتەرییەک ئامادە بکەم لەسەر کارەکان تا لەرێگەیەوە جیهانەکەی خۆیم پیشان بدەیت."
پاش ئەوەی سیسیلیا هەندێک لە کارەکانی یاد دەبینێت بە خۆشحاڵیەوە رازی دەبێت، بەڵام تەنیا کاتژمێر و نیوێکی دەبێت. یاد دەیەویت لە هەندێک پرسیاری تایبەتەوە جیهانەکەی سیسیلیامان پیشان بدات. پەیوەندی سیسیلیا چییە لەگەڵ ماسکدا؟ چۆن ماسکیک دەپۆشیت بێ ئەوەی سێکسی دەربکەوێت؟ کام جۆر لە خەڵکی دەیانەوێت ماسک بپۆشن؟
لەوانەیە هەر یەکێکمان چەند ماسکێک بپۆشین ئەمەش مانای ئەوە نییە کە بە مەبەستەوە بیان پۆشین بەڵام هەندێک جار شوێنەکە وای پێویستە.
ئەمە بووە بە کار بۆ سیسلیا بەڵام لە هەمان کاتدا بابەتەکە زۆر نایاب و هونەرییە. ئەو ماسکانەی دروستیاندەکات دەگۆڕێت بەپێی رووخساری خەڵکەکان. سیسیلیا شێوازی گیانلەبەرەکان لە رووخساری کەسەکاندا دەبینێت و پاشان بڕیار دەدات چ جۆرە ماسکیکیان بۆ دروست بکات. ئەم ماسکانە لەلایەن چەندین فۆتۆگرافەر و مۆدێلەکانەوە بەکار دەهێنرێت و لە هەمان کاتدا لە گۆڤار و سایتەکاندا بەرچاو دەکەوێت، بە تایبەتی ئەوانەی تایبەتن بە شێوازی ژیان دەتوانیت بە بە رێگەی ئۆنلاین بیان کڕیت. وەک پیگەکانی Brigade Mondaine، Coco De Mer، Lily Blossom، Petite Coquette
 
لە ئێستادا یاد سەرقاڵی تەواو کردنیەتی و پێی وایە ماوەی دۆکیومێنتەرییەکە لە نێوان ٤ بۆ ٧ خولەکدا دەبێت.
@yaddeenناونیشانی ئنستاگرامی یاد دیین بۆ زیاتر بە ئاشنا بوونی کارەکانی.










هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw