جیاوازتر لە ساڵان، ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند 'تایەر تۆفیق' دەکرێتەوە

21/10/2015    20:42

جیاوازتر لە ساڵان، ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند 'تایەر تۆفیق' دەکرێتەوە 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ڕاز حەسەن

تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە لە ڕۆژی هونەر لە کۆیە هاوکات لەگەڵ (٢٨)ەمین ساڵیادی هونەرمەندی گەورە (تایەر تۆفیق)دا چەند چالاکییەک لە ژێر دروشمی " گەر هیوایەک بۆ بەدەستهێنانی گوڵی سەربەستی لە یادگارییەکانەوە بنیات بنێین، پێویستە باوەڕمان بە هێزی لە بننەهاتووی گەل هەبێت،" سازکرد.
ڕۆژی سێ شەممە ٢٠/١٠/٢٠١٥ بە ئامادەبونی هونەرمەندان، ئەنوەر قەرەداغی، تارا ڕەسوڵ، زاهیر جەلال، عەدنان کەریم، بەهجەت یەحیا، تەنیا ئیدریس، نەجمەدین غولامی.. و هونەر دۆستان و سەرۆکی زانکۆی کۆییە و هاوکات قایمامی قەزای کۆییە یادەکە بەڕێوەچوو. لە سەرەتادا سەردانی گۆڕی هونەرمەندیان کرد و تاجە گوڵینەیان لەسەر گۆڕەکەی دانا. لە دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژدا و لە هۆڵی زانکۆی کۆییە چەند وتەیەک پێشکەش کرا کە ئاماژە بوون بۆ گەورەیی هونەرمەند تایەر تۆفیق و پێشکەوتویی شاری کۆیە لە ڕوی هونەرەوە.
هۆشمەند زاهیر بەرپرسی تیپی باواجی کۆیە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند، "ئەمساڵ هەوڵماندا جیاوازتر یادەکە بکەینەوە و زۆرێک لە هونەرماندانی کوردمان بانگهێشت کردووە، بەڵام لەبەر باری دەروونی خەڵک و کۆچکردنی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات و باری سیاسی وڵاتەکەمان وای لێکردین نەتوانین بە مۆسیقاو گۆرانی بەشدار بین بۆ ئەوەی بودجەکە بۆ ئەو پێشمەرگانەی وڵاتمان سەرف بکرێ نەک بۆ ئەم یادە".
لەم یادەدا یەکێک لە گۆرانییە بڵاو نەکراوەکانی تایەر تۆفیق بڵاو کرایەوەو هەروەها تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە هەستا بە دابەشکردنی سیدییەکی نوێی تیپەکەیان کە پێک هاتووە لە چەند سرودێک بۆ (نیشتیمان،کۆبانی،ئایلان،شەهید)
هونەرمەند حەمە رەئوف کەرکوکی لە لێدوانێکدا بە سولی ئۆن وێبی وت، "یادی ئەمساڵ کاریگەری بارودۆخی کوردستانی بەسەرەوە بوو خۆشحاڵم کە زۆر لە هونەرمەندەکان لێرەن چونکە خاڵە تاهیر هونەرمەندێکی گەورە بوو کاریگەری هەر چوار پارچەکەی بەسەرەوە بووە، واتە هەمووان سودمان لێ وەرگرتووە".












هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw