سولی ئۆن وێب
بڕیارە ٢١ تا ٢٧ی ١٠ی ٢٠١٥ لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕەنسا فێستیڤاڵی سینەمای کوردی بەڕێوەبچێت کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کورتەفیلم، فیلمی دیکۆمێنتاری و درێژە فیلمی دەرهێنەرانی هەرچوارپارچەی کوردستان نمایش بکرێت، هونەرمەندانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە بەر لە دەستپێکی فێستیڤاڵەکە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوەو تیایدا ئیدانەی ئەو بڕیارەی دادگای ئێران دەکەن کە بەرامبەر فیلمسازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەیوان کەریمی و دوو هونەرمەندی دیکەی ئێران گیراوەتە بەرو داوادەکەن سیستمی قەزایی ئێران بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەو کەیسەدا بچێتەوە، سولی ئۆن وێب دەقی ئەو بەیاننامەیە بۆ خوێنەران بڵاودەکاتەوە.
دەقی بەیاننامەکە:
به‌یاننامه‌یه‌ك بۆ پشتگیری له هونه‌رمه‌نده سزادراوه‌كانی ئێران و کوردستانی ئێران
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كانی سه‌ر به ئاژانسه هه‌واڵنێریه‌كانی ئێران و جیهان، لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شاری تاران، كه‌یوان كه‌ریمی ده‌رهێنه‌ری كوردیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به شه‌ش ساڵ زیندان و ٢٢٣ لێدان به قامچی سزاداوه.
كه‌یوان كه‌ریمی به بیانووی ''سووكایه‌تی به پیرۆزیه‌كان'' و '' ته‌وقه كردن له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م'' تۆمه‌تبار كراوه. به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی، پێداگری كه‌یوان بووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمێك له‌سه‌ر گرافیتی له شاری تاران.
ئه‌میر ره‌یسیان پارێزه‌ری ئەو دەرهێنەرە تێكڕای ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت كه‌یوان به‌شێوه‌ی یاسایی و رێگه‌پێدراو فیلمی به‌رهه‌مهێناوه. كه‌یوان كه‌ریمی له دایكبووی ١٩٨٥ی سه‌ر به بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه فیلمه‌كانی خه‌ڵاتگه‌لی جۆراوجۆری له فێستیڤاڵە نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان وەرگرتووە. فیلمگەلی "سنووری شكاو '' و ''ژن و پیاوی كرێكار'' له به‌رهه‌مه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ناوبراون.
كۆماری ئیسلامیی ئێران شه‌پۆلێکی نوێی تۆقاندن، گرتن، ئه‌شكه‌نجه و هه‌ڕه‌شه‌كردنی دەستپێکردووە كه له‌م نێوه‌ندەدا هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی و كوردیش بێبه‌ش نه‌بوون.
ئه‌م شه‌پۆله به كه‌یوان كه‌ریمی نه‌وه‌ستاوە و دوو شاعیری نوێخوازی ئێرانی (فاتمه ئیختساری و مه‌هدی مووسه‌وی) و هەروەها ئاتنا فه‌رقدانی كاریكاتێریستێکی ئێرانی گرتۆته‌وه.
ئێمه وه‌كوو هونه‌رمه‌ندان و بەشداربووانی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی له پاریس، ئیدانەی هه‌رچه‌شنه كرده‌وه‌یه‌كی نه‌شیاو ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر بە هونه‌رمه‌ندانی كورد و ئێرانی و داوا دەكه‌ین سیسته‌می قه‌زایی ئێران به شێوه‌یەكی دادپه‌روه‌رانه به‌و كه‌یسانه‌دا بچێته‌وه.
