سولی ئۆن وێب لوزینتێراپتوس گروپێکن لە گەنج لە وڵاتی ئیسپانیا کارەکانیان لەسەر شەقام و لە نێو خەڵکدایە ئەوان گروپێکی ١٥ کەسین لە پرۆژەیەکی نوێدا هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی دەبەی پلاستیک و کارێکی هونەری لێ دروست دەکەن وەک دەرئەنجامێک نیشانی دەدەنەوە تا لە رێگەیەوە هوشیاری ببەخشنە کۆمەڵگا. ئەوان لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێن خەم ساردی و بێ باکی دەسەڵات ئەم بارودۆخانە دەسازێنێت گەر ئێمە پرسیار دروست نەکەین و هەست بە لێپرسراوی نەکەین ئەوا ژیان ئۆتۆماتیکی خۆی تەواو دەبێت و رۆژ بە رۆژ وای لیدێت شوێنێک نەمێنێت بۆ ژیان بۆ کەسانی ئاسایی. سەرچاوە: We Recommend