سولی ئۆن وێب
سایتی کلتوری سولی ئۆن، رۆژانە لە رێی هەواڵ، ریپۆرتاژ، تێکست، چاوپێکەوتن، ڤیدیۆ و فۆتۆوە هەوڵدەدات، تێگەیشتنێکی زیندو لە چالاکیە کلتوریە لۆکالی و نێونەتەوەیەکان نمایشبکات. سایتەکە شرۆفە و هەڵسەنگاندن بۆ چالاکیەکان دەکات، هاوکات بە کێشەی ناو دامەزراوە کلتوریەکان خۆی خەریکدەکات. ئێمە لە سیاقدا کاردەکەین، واتا ئەو شوێنەی کلتور تێدا بەرهەمدێت و نمایشدەکرێت و وەردەگیرێت. هەروەها سایتەکەمان چەند بەشێکی تر لەخۆدەگرێت، وەک گەلەری و ئەرشیڤی هونەرمەندان و رۆژمێری چالاکی کلتوری، دەبێتە سەنتەرێکی زانیاری بۆ خوێنەران.
ستافی سولی ئۆن وێب رۆژانە ماوەی ١٦ کاتژمێر بە بەردەوامی خۆبەخشانە کاردەکات بۆ زیاتر برەودان بە بواری کلتور، ئەوەی لێرە دەیبینی ماندووبوونی کۆمەڵێک گەنجە لە پێناو بەخشینی بەهاو سوود گەیاندن بە کلتور و درک بەرامبەر گۆرانکاریە کوردستانی و جیهانیەکان لەسەر ئاستی کلتور.
لەم پێناوەدا گەر تۆش دەتەوێت بەشێک بیت لەم چالاکی و رۆڵ و بایەخ بۆ کلتور بگێرینەوەو زیاتر جەختی لەسەر بکەین ئەوا لەگەڵمان هاوکاربەو بە ناردنی بابەت و زانیاری کلتوری و ببە بە بەشێک لەو ستافەی ئێمە.
بە پێویستیشی دەزانین سەرجەم میدیاکان ئاگادار بکەینەوە بۆ زیاتر پاراستنی بەهاکانی کاری میدیایی تکایە لە بردنی بابەتەکانمان ئاماژە بە سەرچاوە بکەن، ئێوە کە بودجەی گەورە گەورەتان هەیە پێویست ناکات بەم جۆرە کار بکەن سولی ئۆن وێب تەنها ئامانجی هوشیاری کۆمەڵگایە و بایەخدانە بە بواری کلتور.