(هەتا چاو بڕبکات تاریکی) کۆمەڵە چیرۆکێکی نوێی فەرهاد موستەفا

22/10/2015    14:42

(هەتا چاو بڕبکات تاریکی) کۆمەڵە چیرۆکێکی نوێی فەرهاد موستەفا 


Têkst

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا


"هەتا چاو بڕبکات تاریکی" کۆمەڵە چیرۆکێکی نوێی چیرۆکنووس فەرهاد موستەفایە کە بە قەبارەی ١٤٠ لاپەڕە لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئەندێشەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا چاپ و بڵاودەکرێتەوە


دەربارەی ژانری چیرۆکی کورت، چیرۆکنووس فەرهاد موستەفا بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "هەندێک پێیان وایە ژانری (چیرۆکی کورت) بە مانا هونەرییەکەی لە سەردەستی ناتالی ساروت و بەدیاریکراوی لە"هەڵچوونەکان"ـەوە سەرهەڵدەدات. هەندێ لە ڕەخنەگرانی ئەم بوارە دەیگەڕێننەوە بۆ مێژوویەکی دوورتر و چیرۆکەکانی "ئیزۆپ" وەک سمپڵێک وەردەگرن. گەلێک لە نووسەرە دیارەکانی دنیا، ئەم تەرزە چیرۆکەیان نووسیوە، کە دەکرێت ئەدگارئالن پۆ و فرانز کافکا، ناو ببەین.
 
وتیشی: "بەو پێیەی کە ئەم ژانرە ئەدەبییە، شێوازێكی تازەتری هونەری چیرۆکە، لەگەڵ خۆیدا چەندین ناو و زارەوەشی هەڵگرت، لە لای خۆمان بە: چیرۆکی کورت، کورتیلە چیرۆک، ڕۆژانە چیرۆک، پۆستەرە چیرۆک.. ناو دەبرێت.
 (کەمیش هەر زۆرە) ڕێسایەکی گشتگیری ئەم تەرزە ئەدەبیەیە،  بە سۆنگەی  خێرایی ڕەوتی گێڕانەوە و سنورداری کارەکتەر و شوێنکات و کورتبێژی دەربڕین، کە زوربەی جار پانتاییەکەی لە لاپەڕەیەک و دوو لاپەڕە تێناپەڕێنێ.


فەرهاد موستەفا پێشتر پێنج کۆمەڵە چیرۆکی بڵاوکردۆتەوە، کە دوو کۆمەڵە چیرۆکیان سەر بەم ژانرە ئەدەبییەن، ئەوانیش بریتین لە "پەراوێز و پیاوە ڕەقەڵەکەی ژووتەکەمان"








هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw