رزگاربوانی شێرپەنجەی مەمک، جەستەی خۆیان بەکاردێنن بۆ کاری هونەری

24/10/2015    05:00

رزگاربوانی شێرپەنجەی مەمک، جەستەی خۆیان بەکاردێنن بۆ کاری هونەری 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

بەوپەڕی بوێرییانەوە، رزگاربوانی شێرپەنجەی مەمک جەستەی روتی خۆیان بەکار دەهێنن بۆ پیشاندانی ئازایەتی و بوێرییان. هەر یەک لە ژنەکان و لە ناویشیاندا پیاوێک ٦-١٠ کاتژمێر بەسەردەبەن لەگەڵ هونەرمەد لیسا شۆلدەر تا وێنە لەسەر جەستەیان دروست دەکات و پاشان فۆتۆیان دەگریت.

لیسا پڕۆژەکەی ناودەنیت "جەستەی بوێرەکان" کە ئامانجی رێزگرتن و خستنەرووی ئازایەتی رزگاربووەکانە و لە هەمان کاتدا بەرزکردنەوەی هیوای ئەوانەی کە لە ئێستادا لەگەڵ ئەم نەخۆشییەدا دەژین.
لە رێگەی فۆتۆکانەوە ئازایەتی و چیرۆکی هەر یەکێکیان دەدرەوشیتەوە و جوانی سروشتی جەستەیان پیشان دراوە.

کاری هاوبەشی سولی ئۆن وێب و ژن مەگەزین.

سەرچاوە: sheknows.com














































هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw