لەشفرۆشی و هونەر لە مۆزەخانەی دۆرسی لە پاریس

24/10/2015    05:34

لەشفرۆشی و هونەر لە مۆزەخانەی دۆرسی لە پاریس 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب
 
لەژێر ناوی "مەزنی و خەمباری" مۆزەخانەی دۆرسی لە پاریس پێشەنگەیەک دەربارەی ژیانی بریقەدار و نەهامەتی لەشفرۆشەکان، بۆ هونەرمەندە بەناوبانگەکانی سەدەی ۱۹ و سەرەتا سەدەی ۲٠دەکاتەوە. لە هونەرمەندە دیارەکانی ئەم پێشەنگەیە مۆنێت، سیزان، تۆلۆز لوتریک، لەهەمانکاتدا چەندین کاری فیلم و فۆتۆگرافی و دۆکۆمێنت دەربارەی ژیانی لەشفرۆشەکانی پاریس نمایشکراوە.
 
رێکخەری پێشەنگەکە ئیسۆلدە پولدەماشەر دەڵێت: "هونەرمەندەکان زۆر بە ئاگاییەوە، گوزارشتیان لە شێوازی لەشفرۆشی هاوچەرخ کردوە، ئەوان ویستویانە سنوری کۆدە کۆمەڵایەتیەکان ببەزێنن و چینی بۆرژوازی بترسێنن."
 
هونەرمەندانی وەک پیکاسۆ، ڤان گۆخ یان دێگا کاتێک وێنەی سۆزانیەک یان هاوڕی کچەکانیان کێشاوە، لەناو ئەو وێنانەدا رەنگدانەوەی ژیانی پاریسی ئەو سەردەمەش دەبینرێت، هەر لە ژوری پیسی ئوتێلەکانەوە تا کۆڵانە تەنهاکان. جگەلەمانە ئەم کارە هونەریانە فەنتازیا و شێوازی هونەری زمانی گوزارشکردنی ئەو هونەرمەندانە نمایشدەکات.
 
ئیسۆلدە پولدەماشەر دەڵێت: "ئەو خانمانە، زۆرجار جلی جیاوازتریان لەبەردەکرد، بەرەنگی زەقەوە دەردەکەوتن، ئەوان زۆر جیاوازتر ئارایشتی خۆیانکردوە، بەبەراورد لەگەڵ چینی بۆرژوازەکاندا."
 
ئەم پێشەنگەیە زیاتر لە ۲۵٠ کاری هونەری لەخۆ دەگرێت، تا ۱۷/۱/۲٠۱٦ لە پاریس نمایشدەکرێت لەدوایدا دەگوازرێتەوە بۆ مۆزەخانەی ڤان گۆخ لە ئەمستەردام.
 
سەرچاوە: euronews

 ناوی پێشەنگەکە
Splendor and Misery











هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw