سولی ئۆن وێب
بەگوێرەی لوکاس فیلم دواهەمین و کۆتا تڕەیلەری (Star Wars: The Force Awakens) ی دەرهێنەر JJ Abrams لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە ١١٢ ملیۆن بینەری هەبووە.
پێشتر لەمساڵدا تڕەیلەری فیلمی (Fifty Shades of Grey) زۆرترین بینەری هەبوو کە ٩٣ ملیۆن بینەر تەماشای کردبوو.
یەکەمین ترەیلەری ئەم فیلمە ساڵی پار لە هەمان کاتدا بڵاوکرایەوە کە تیایدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٥٥ ملیۆن بینەری هەبوو، کە ئەمیش بریتییە لە نیوەی ئەو ڕێژەیەی کە تڕەیلەرە نوێیەکە بەدەستی هێناوە. دووەمین تڕەیلەریش لە ئەپڕیلی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و ٨٨ ملیۆن بینەری هەبوو.
هەر کە تڕەیلەرە نوێیەکە بڵاوکرایەوە، بلیتەکانی ئەم فیلمە بەڕێژەیەکی زۆر لە سینەماکانی ئەمریکا و بەڕیتانیا فرۆشران و ئەو وێبسایتانەی کە بلیتەکانی ئەم فیلمە دەفرۆشن کەوتنە ژێر فشارێکی زۆری داخوازی هاوڵاتیانەوە بۆ کڕینی بلیتی ئەم فیلمە. سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە فیلمەکەی JJ Abrams هەشت ئەوەنەی زیاتری هەموو فیلمەکانی تر لە یەکەمین ڕۆژدا بلیتی فیلمەکەی فرۆشراوە.
دواهەمین بەشی Star Wars بڕیارە لە ١٦ی دیسەمبەری ئەمساڵ لە فەڕەنسا نمایش بکرێت و ڕۆژی دواتر لە بەڕیتانیا و لە ١٨ی ئەو مانگەشدا لە سینەماکانی ئەمریکادا دەست بە نمایش بکات.
سەرچاوە: TheGuardian