سولی ئۆن وێب فۆتۆگرافەری بەریتانی جۆسیلین بەین ماوەی ١٠ساڵە سەرقاڵی ئەم پرۆژەیەو کار لەسەر دۆکۆمێنت و رێکخستنی ئەم پرۆژە دەکات، وەک چالاکییەکی رۆژانە بەردەوام سەرقاڵی ئەم پرۆژ ە بووە. پرۆژەکە کار لەسەر مافیاکانی باشووری شاری لەندەن دەکات کاتێک سەرقاڵی بازرگانی کردنن و نیشاندانی رەفتاریان بەرامبەر بە ژنان لە کاتێکدا زۆرینەی ئەو ژنانە بە خواستی خۆیان چوونەتە ناویانەوە. زۆرێک لە فۆتۆکان لە لە ماڵە تایبەتەکانی کەسایەتیەکاندا گیراوە و هەندێکیشی لە شوێنی تایبەت و نادیاردا، جۆسیلین دەڵێت ئەم جۆرانە واتە مافیاکان زۆرینەیان یەک رەفتاریان هەیەو هەمیشە خۆیان وەک باوکی رۆحی دەبیننەوە (Godfathers) بەریتانی چونکە ئەوانیش دەیانەوێت کارەکانیان و کەسایەتیان دیار بێت و جیاواز بناسینرێن. جۆسیلین دەڵێت سەرەرای ئەم کارانەش ئەوان هەموویان هاوڕیی گیانی بە گیانین و هیچ ترسێک لە ناویاندا نابینرێت. سەرچاوە: Culture Iniq