پەیکەری دارس ڤادەر جێگەی لێنین دەگرێتەوە

25/10/2015    20:11

پەیکەری دارس ڤادەر جێگەی لێنین دەگرێتەوە 


Cînema

سولی ئۆن وێب

خەڵکی بە جلوبەرگی کارەکتەرەکانی چێوباکا (Chewbacca) و ستۆرم تروپەرس (Stormtroopers)ی فیلمی (Star Wars)ەوە ئامادەی لابردنی پەردەبوون لەسەر مۆنومێنتی دارس ڤادەر (Darth Vader) لە ڕۆژی هەینی لە ئۆدیسەی ئۆکرانیا کە لەلایەن ئەلێکساندەر میلۆڤ (Alexander Milov)ەوە دروستکرابوو.

مۆنومێنتەکە لە جێگەی مۆنومێنتی لێنین دانراوە لە ئۆکرانیا کە ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوانەدایە کە ئەو وڵاتە دەیەوێت خۆی لە کۆمونیستی ڕزگاربکات.

میلۆڤ پاش گۆڕینی یاساکانی ئۆکرانیا لە ناوچەیەکی کۆمونیستییەوە بۆ ناوچەیەکی دژە کۆمونیستی دەستی کردووە بە گۆڕینی پەیکەرەکانی ئەو وڵاتە، کە لە یاساکاندا هاتووە دەبێت هەموو پاشماوە و سمبولێکی ئەو وڵاتە لە کۆمونیستی پاک بکرێتەوە. 

دارس ڤادەری کارەکتەری فیلمی (Star Wars) کە ئامادەی پەردە لادانەکە بوو دەڵێت ئەو خۆشحاڵە بەوەی کە کارەکتەری ئەو کراوەتە پەیکەر لە کاتێکدا هێشتا ئەو لە ژیاندایە.

سەرچاوە: TheGuardians



هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw