پیاوێك بۆ ماوەی (٢٥) ساڵ لە کۆمەڵگە خۆی دوور ئەخاتەوە و هەموو کاتەکانی لە بیابانەکەی باکووری نیو مەکسیکۆ بەسەر ئەبات بۆ هەڵکۆڵینی ئەشکەوت. کاتێك پێشکەشکارەکە پرسیاری لێئەکات : ئایا تۆ پیاوێکی کە خووت گرتووە بە هەڵکۆڵێنی ئەشکەوتەوە؟ لە وەڵامدا ئەڵێت :ئایا منداڵ خوو ئەگرێت بە یاریکردنەوە؟ کاتێك شتێکت خۆش ئەوێت ،ئەتەوێت ئەو شتە بکەیت بە درێژایی کات. ئەم پیاوە نە پەیکەتاشە و نە تەلارسازەو نە ئەندازیارە، بەڵام مرۆڤێكە هەستی خۆی دەرئەبڕێت بە یاری کردن بە (Space), ئەم پیاوە گاودی ئەم سەردەمەی ئێستایە. را پاولێتی هونەرمەند و بیناسازو دیزاینەرێکی ئەمریکیەو لە شاری لۆس ئەنجلس دادەنیشیت و ماوەی ٢٥ ساڵە سەرقاڵی ئەم پرۆژەیە، ئەوەی جێگەی ئاماژەیە پاولێتی هیچ خوێندنێکی دیاریکراوی نەخوێندووە تایبەت بە بواری بیناو دیزاین. ئەنتۆنی گاودی یەکێکە لە بیناسازە ناودارەکانی سەدەی ١٩ و هاوکات بیناسازێکی ئیسپانی بووە، زۆرێک لە کارەکانی شێوەی سروشت تیایدا باڵادەست بووەو خۆشەویستیەکی لە رادەبەدەری هەبووە بۆ کارەکەی. بۆبینینی ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە کارێکی هاوبەشی سولی ئۆن وێب & پەیجی هونەر و تەلارسازی