ئێران لەم (١٠٠) ساڵەی کۆتاییا بووە بە خاوەنی سێ لاندمارك لە سێ سەردەمی جیاوازدا

26/10/2015    13:26

ئێران لەم (١٠٠) ساڵەی کۆتاییا بووە بە خاوەنی سێ لاندمارك لە سێ سەردەمی جیاوازدا 


Dîzaîn

سولی ئۆن وێب

 ئەم سێ (Architectural Icon)انە لە تهرانی پایتەخت بوون هەموویان.
تهران بریتییە لە (metropolis)ێك بە هەموو پێناسەیەك لەم شارەیا کۆمەڵێکی زۆر لە تەلارساز هەوڵی ئەوە ئەیەن کە کارەکانی خۆیان پیشان بدەن و نمایشی بکەن، لەم نێوانەیا جار جار هەنێك لەم تەلارسازانە ئەبن بە خاوەنی بەختێکی زۆر و کارەکەیان دەبێت بە یەکێك لە لاندمارکە تەمەن درێژەکانی شارەکە، لەم لاندمارکانە سێ دانە نازناوی (Icons of Tehran)یان لێنراوە کە بریتین لە:
ئازادی تاوەر لە لایەن حوسەین ئەمانەت لە ساڵی ١٩٧١
میلاد تاوەر لە لایەن موحەممەدڕەزا حافزی لە ساڵی ٢٠٠٧
پردی تەبیعەت لە لایەن لەیلا عراقیان لە ساڵی ٢٠١٤
ئازادی تاوەر بریتییە لە ئیشێکی (Monumentalism)
میلاد تاوەر بریتییە لە ئیشێکی (Functional/Monumentalism)
پردی تەبیعەت بریتییە لە ئیشێكی (Environmental/Socialism)
ئەوەی کە لێرەیا زۆر جێی سەرنجە ئەوەیە  دوو دانە لەم کارانە خاوەنەکانیان تەمەنیان لە خوار (٢٥) ساڵ بووە لە کاتی دیزاینکردنی پڕۆژەکاندا ئەویش بریتییە لە حوسەین ئەمانەت و لەیلا عراقیان کە هەریەکەیان بە پیشبڕکێ توانیویانە ببن بە دیزاینەری براوە و لەو کاتەدا تەمەنیان لە خوار ٢٥ ساڵ بووە.


کارێکی هاوبەشی سولی ئۆن وێب & پەیجی هونەر و تەلارسازی










هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw