جۆنی دیپ ئەستێرەی فیلمێکی ئەنیمەیشن دەبێت

26/10/2015    18:15

جۆنی دیپ ئەستێرەی فیلمێکی ئەنیمەیشن دەبێت 


Cînema

سولی ئۆن وێب

بە گوێرەی هەواڵەکانی Hollywood Reporter جۆنی دیپ بەشداری لە فیلمێکی نوێدا دەکات کە وەرگیراوە لە ڕۆمانە فەنتازیاکەی نێڵ گەیمان (Neil Gaiman) بە ناونیشانی بەخۆشبەتییەوە، شیر (Fortunately, the Milk) لە دەرهێنانی ئێدگار ڕایت (Edgar Wright). 

(Fortunately, the Milk) فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەکشن دەبێت و لەلایەن برێت ماکێنزی (Bret McKenzie)ییەوە سیناریۆکەی نووسراوە، کە ئەم نووسەرە توانی لەساڵی ٢٠١١دا خەڵاتی ئۆسکار بۆ فیلمی (The Muppets) بەدەست بهێنێت. ستۆدیۆی ئوستراڵی (Animal Logic) کار لەم فیلمەدا دەکات و بەرهەمی دەهێنێت. 

ئەم کتێبەی گەیمان لەساڵی ٢٠١٣دا لەلایەن ڕەخنەگری گاردیانەوە فیلیپ ئارداغ (Philip Ardagh) بە ڕۆمانێکی کۆمیدی و داهێنەرانە ناو برا. چیرۆکەکە باس لە ژیانی باوکێک دەکات کە دەچێت بۆ کڕینی شیر، بەڵام کۆمەڵێکی ڕووداوی پڕ لە سەرکێشیی دێتە سەر ڕێی، یان دەتوانین بڵێین کاتێک دەگاتەوە ماڵەوە چیرۆکێکی پڕ لە سەرکێشیی بۆ منداڵەکەی دەگێڕێتەوە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە بیڵیین ئەوەیە کە هێشتا دیاری نەکراوە کە دیپ ڕۆڵی باوک دەگێڕێت لە فیلمەکەدا یاخود ستێگی پڕۆفیسۆر.  

سەرچاوە: TheGuardian






هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw